سەبارەت بە نەوەی زەبولون گوتی: «ئەی زەبولون بە کۆچکردنت دڵخۆش بە و تۆش ئەی یەساخار بە چادرەکانت، گەلان بۆ چیا بانگ دەکەن، لەوێ قوربانی ڕاستودروستی سەردەبڕن، هەتا لە پڕی دەریا بمژن و لەو گەنجینەیەی لەژێر لم شاردراوەتەوە.» سەبارەت بە نەوەی گاد گوتی: «بەرەکەتدارە ئەوەی سنووری خاکی گادی فراوان کرد! وەک شێرە مێ نیشتەجێ بوو، قۆڵی پارچەپارچە کرد لەگەڵ تەپڵی سەر، باشترین خاکی بۆ خۆی دانا، بەشی فەرماندەی بۆ خۆی هەڵگرت، کاتێک سەرکردەکانی گەل کۆبوونەوە، دادوەری یەزدانی جێبەجێ کرد و حوکمەکانیشی سەبارەت بە ئیسرائیل.» سەبارەت بە نەوەی دان گوتی: «دان بەچکە شێرە، لە باشان قەڵەمباز بەرەو پێش دەدات.» سەبارەت بە نەوەی نەفتالی گوتی: «ئەی نەفتالی، تێر بە لە ڕەزامەندی و پڕ بە لە بەرەکەتی یەزدان، دەست بەسەر ڕۆژئاوا و باشووری خاکەکەتدا بگرە.» سەبارەت بە نەوەی ئاشێر گوتی: «با ئاشێر لەنێو کوڕان بەرەکەتدار بێت، با لەلای براکانی پەسەند بێت، با پێی بکاتە ناو زەیت، دەروازەکانت لە ئاسن و بڕۆنزن، بەگوێرەی درێژی تەمەنت هێزت پێ دەبەخشێت.» «خودای یەشوروون هاوتای نییە، سواری ئاسمان دەبێت بۆ یارمەتیدانت، هەروەها هەورەکان لە شکۆی خۆیدا. خودای هەتاهەتایی پەناگاتە و باڵە هەمیشەییەکانیشی لە ژێرەوە. دوژمنی لەبەردەمت دەرکرد و فەرمووی: ”لەناو ببە!“ جا ئیسرائیل بە تەنها و بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت، جێنشینی یاقوب گیروگرفتی نابێت، لە خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ دەبێت، ئاسمانەکەشی شەونم دەتکێنێت. ئەی ئیسرائیل، خۆزگەت پێ دەخوازرێت، کێ وەک تۆیە، گەلێکی ڕزگار بوو لەلایەن یەزدانەوە؟ قەڵغانی یارمەتی و شمشێری شکۆمەندیتە، جا دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن، تۆش نزرگەکانی سەر بەرزاییان پێشێل دەکەیت.»
دواوتار 33 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دواوتار 33
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دواوتار 18:33-29
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان