ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە، جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ. با ئەم ڕاسپاردانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم لەسەر دڵتان بێت و بۆ منداڵەکانتانی بگێڕنەوە و باسی بکەن کاتێک لە ماڵ دادەنیشن و کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆن و کاتێک دەخەون و کاتێک هەڵدەستن، وەک نیشانەیەکیش لەسەر دەستتان بیبەستن و با گوڵنگ بێت بە ناوچەوانتانەوە و لەسەر چوارچێوەی دەرگای ماڵ و حەوشەکانتان بینووسن. کاتێکیش یەزدانی پەروەردگارتان ئێوەی هێنا بۆ ئەو خاکەی کە سوێندی بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبی باوباپیرانتان خوارد کە بتانداتێ، بۆ شاری مەزن و چاک کە ئێوە بنیادتان نەناوە، ماڵی پڕ لە خێروبێر کە ئێوە پڕتان نەکردووە، بیری لێدراو کە ئێوە لێتان نەداوە، مێو و زەیتوون کە ئێوە نەتانڕواندووە، کە کاتێک خواردتان تێر بوون، جا ئاگاداربن نەوەک یەزدان لەبیر بکەن کە لە خاکی میسر لە ماڵی کۆیلەیی دەریهێنان. لە یەزدانی پەروەردگارتان دەترسن و تەنها ئەو دەپەرستن و بە ناوی ئەوەوە سوێند دەخۆن. بەدوای خودای دیکەدا مەڕۆن، لە خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانەی لە دەوروبەرتانن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان کە لەنێوتاندایە، خودایەکی ئیرەدارە، نەوەک تووڕەیی یەزدانی پەروەردگارتان بجۆشێت بەسەرتان و لەسەر ڕووی ئەم خاکە لەناوتان ببات. یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە وەک لە مەسا تاقیتان کردەوە. بە تەواوی فەرمان و یاسا و فەرزەکانی یەزدانی پەروەردگارتان بەجێبهێنن کە فەرمانی پێ کردوون.
دواوتار 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دواوتار 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دواوتار 4:6-17
3 Days
Are you confident of living in the presence of God? Do you pray for times of refreshing to come from the presence of the LORD? These guided audio meditations center on the Shema. An ancient prayer of assurance in the eternal God. A prayer for you to center your mind, body, and soul on not forgetting the everlasting favor and forgiveness of God.
Do you ever find yourself behaving like a child or struggling to show mercy to those around you? If so, then you aren’t alone, and you are in the right place. These guided biblical meditations will help you learn to live a righteous life. A life lived with grace and being mindful of your actions. A life lived in this divine moment free from distractions trying to steal your attention.
Like us, you may deeply desire goodness, transformation, and the healing grace of Christ in your church or ministry. Or maybe you desire some sort of personal transformation. Either way, we believe it is possible to pivot away from toxic elements and turn instead towards a life of tov (goodness). But how? The answer is to cultivate Kingdom practices, and we believe it all starts with character.
4 Days
God uses many names in the Bible to explain His nature, character and the way He cares for us. Join us at Abide as we experience the Lord in new and richer ways by meditating on His various names and titles.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان