پاشان ئاوڕم دایەوە و بینیم هەموو ئەو ستەمەی کە لەسەر زەویدا دەکرێت و ئەوەتا: فرمێسکی ستەملێکراوانم بینی، کەس نەبوو دڵنەواییان بکات، ستەمکارانیشیان زەبریان بەدەست بوو، کەس نەبوو دڵنەواییان بکات. خۆزگە بە مردووان دەخوازرێت کە دەمێکە مردوون، ئەوان خۆشحاڵترن لەوانەی کە لە ژیاندا ماون. بەڵام لە هەردووکیان باشتر ئەوەیە کە هێشتا لەدایک نەبووە، ئەوەی ئەو خراپەکارییەی نەدیوە کە لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت. من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە. کەسی گێل دەست دەخاتە سەر دەست و گۆشتی خۆی دەخوات. مشتێک حەسانەوە باشترە لە دوو مشتی پڕ ماندووبوون و گڤەی با. دیسان شتێکی بێ واتام لەسەر زەوی بینی: یەکێکی تاک و تەنها، نە کوڕی هەبوو، نە برا، هەموو ماندووبوونەکەی بێ کۆتایی بوو، هەروەها چاوی لە دەوڵەمەندی تێر نەدەبوو. گوتی: «ئیتر بۆ کێ خۆم ماندوو بکەم و گیانی خۆم بۆچی لە خۆشی بێبەش بکەم؟» ئەمەش بێ واتایە و بارێکی قورسە. دوو کەس لە یەک کەس باشترە، چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت. ئەگەر یەکێکیان بکەوێت، هاوڕێکەی هەڵیدەستێنێتەوە. بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە تەنهایە، دەکەوێت و کەس نییە هەڵیبستێنێتەوە. هەروەها ئەگەر دوو کەس پێکەوە ڕابکشێن، گەرم دەبنەوە، بەڵام یەکێک تەنها بێت، چۆن گەرم دەبێتەوە؟ ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت، دووان دەتوانن بەرامبەری بوەستن، گوریسی سێ تاڵیش زوو ناپسێت.
ژیرمەندی 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ژیرمەندی 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ژیرمەندی 1:4-12
5 Days
The wisdom of the Teacher continues in this chapter. Included is one of the most recognized passages of scripture. However the rest of the chapter has incredible truth to drop into the lives of today's college students.
8 Days
The Week of Prayer for Christian Unity is a yearly reminder of Jesus’ prayer for his disciples that “they may be one so that the world may believe” (see John 17.21). The theme of this year is, “Do good; seek justice (Isaiah 1:17).” was prepared by The Minnesota Council of Churches, based in the USA. Join our journey of prayer! To reflect beyond the confessional divisions that exist among Christians.
12 Days
Written by an elderly King Solomon, Ecclesiastes reflects on a life of meaningless pursuits. Solomon writes that the world's pursuits, from wealth to self-indulgence, are vain and unfulfilling. Ecclesiastes determines that God and his presence make life fulfilling, and true wisdom is to fear God and keep his commandments (Ecclesiastes 12:13).
25 Days
Celebration Church, Reading Plan, The Whole Story, Kingdom Come
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان