ئاگاداربن چۆن دەژین، نەک وەک نەفام، بەڵکو وەک دانا، کات بقۆزنەوە، چونکە زەمانە بەدکارە. گێل مەبن، بەڵکو تێبگەن خواستی مەسیحی باڵادەست چییە. بە شەراب سەرخۆش مەبن کە بەڕەڵایی تێدایە، بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز: لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن، هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن، بە ترسی مەسیح ملکەچی یەکتری بن.
ئەفەسۆس 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەفەسۆس 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەفەسۆس 15:5-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان