پاش ئەوەی تووڕەیی ئەحەشوێرۆشی پاشا دامرکایەوە، پاشا ڤەشتی و ڕەفتارەکەی و ئەو بڕیارەی کە لە دژی دەریکرد بەبیری هاتەوە. ئینجا ئەوانەی خزمەتی پاشایان دەکرد پێشنیاریان کرد: «با بگەڕێن بۆ کچانی پاکیزە و ڕوخسار جوان بۆ پاشا، با پاشا بریکار دابنێت لەناو هەموو هەرێمەکانی شانشینەکەیدا تاکو هەموو کچە پاکیزە و جوانەکان لە حەرەمسەرای قەڵای شوش کۆبکەنەوە. با لەژێر سەرپەرشتی هێگەیدا بن، کە کاربەدەستی پاشا و بەرپرسی حەرەمسەراکەیە، هەروەها با بۆنوبەرامیان پێ بدرێت. ئینجا ئەو کچەش کە پاشا پەسەندی دەکات، با ببێتە شاژن و شوێنی ڤەشتی بگرێتەوە.» پاشا ئەو قسەیەی پێ باش بوو، کاری پێکرد. لەو کاتە لەناو قەڵای شوش پیاوێکی جولەکە هەبوو لە هۆزی بنیامین بوو، ناوی مۆردەخای کوڕی یائیری کوڕی شیمعی کوڕی قیش بوو. یەکێک بوو لەو ڕاپێچکراوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ئۆرشەلیمەوە ڕاپێچی کردبوون، لەنێو ئەو ڕاپێچکراوانەی یەهۆیاکینی پاشای یەهودایان لەگەڵ بوو. مۆردەخای ئامۆزایەکی هەبوو بە ناوی هەدەسا، خۆی پەروەردەی کردبوو، چونکە نە باوکی هەبوو نە دایک. ئەم کچە بە ئەستێر ناسراوبوو، کچێکی نازدار و ڕوخسار جوان بوو، پاش مردنی دایک و باوکی مۆردەخای کردییە کچی خۆی.
ئەستێر 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەستێر 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەستێر 1:2-7
3 Days
The story behind Esther's rise to power is one of many providential steps and decisions, and in this 3-day reading plan, Tony Evans gives us a descriptive account of the events leading up to Esther’s time as queen.
An unpredictable interruption in our lives is a divine plan by God. This kind of unwanted change can bring divine opportunities for you and I to grow and align ourselves with what has been mandated by God for our lives. This path is unpredictable, however it brings to light the purpose of why divine detours are necessary in guiding us into our destiny.
One of the most compelling aspects of Jesus' approach to helping others is his indiscriminate compassion. In contemporary society, the call to help others as Jesus did remains as relevant as ever. In just three days, for 10 minutes per day, alone with God and His Word, you will learn we are called to extend a helping hand to all who are in need.
5 Days
If you've ever felt inadequate or pushed into overwhelming circumstances, the Book of Esther is for you. Esther was given one of the world's hardest assignments: to protect God's special people from an evil plan. But it wasn't because she was extra brave or super-extraordinary. Other than her beauty, she was a normal girl. But her life reminds us that every True Girl has a purpose and sometimes, it takes great patience to live it out.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان