مۆردەخای هەموو ئەو شتانەی پێ ڕاگەیاند کە بەسەری هاتبوو، هەروەها ئەو بڕە زیوەی کە هامان گوتبووی بۆ لەناوبردنی جولەکەکان بیداتە گەنجینەی پاشا. وێنەیەکیشی لەو فەرمانە نووسراوە دایێ کە لە شوشەوە بۆ لەناوبردنیان دەرکرابوو، بۆ ئەوەی پیشانی ئەستێری بدات و بابەتەکەی بۆ ڕوون بکاتەوە، هەروەها پێی گوت کە ڕێنمایی ئەستێر بکات تاکو بچێتە ژوورەوە بۆ لای پاشا و لە پێناوی نەتەوەکەی لێی بپاڕێتەوە و داوای بەزەیی لێ بکات. هەتاخ گەڕایەوە و قسەکانی مۆردەخای بە ئەستێر ڕاگەیاند. ئەستێریش هەتاخی ڕاسپاردەوە بە مۆردەخای بڵێت: «هەموو کاربەدەستەکانی پاشا و هەموو نەتەوەکانی هەرێمەکانی پاشا دەزانن، کە هەر پیاوێک یان هەر ژنێک بچێتە ژوورەوە بۆ لای پاشا بەبێ ئەوەی بانگ بکرێتە دیوانەکەی ناوەوە، یەک یاسای بەسەردا دەسەپێنرێت، ئەویش مردنە، تەنها ئەو کەسە نەبێت کە پاشا داردەستە زێڕینەکەی خۆی بۆ درێژ دەکات، ئەو کەسە دەژیێت. منیش سی ڕۆژە بانگ نەکراوم بۆ ئەوەی بچمە ژوورەوە بۆ لای پاشا.» کاتێک قسەکەی ئەستێریان بە مۆردەخای ڕاگەیاند، ئەویش ئەم وەڵامەی بۆ ناردەوە: «وا مەزانە کە تۆ لە ماڵی پاشادا بەدەر لە هەموو جولەکەکان دەرباز دەبیت، چونکە ئەگەر تۆ لەم کاتەدا بێدەنگ بیت، یارمەتی و دەربازبوون لە شوێنێکی دیکە بۆ جولەکەکان سەرهەڵدەدات، بەڵام خۆت و ماڵی باوکت لەناو دەبردرێن. هەروەها کێ دەزانێت، لەوانەیە بۆ کاتێکی وەک ئەمە بە پلەی پاشایەتی گەیشتوویت؟»
ئەستێر 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەستێر 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەستێر 7:4-14
3 Days
The plan hopes to highlight God’s heart for the down-trodden, underprivileged, victims of abuse and discrimination. The study hopes to challenge people to stop dignifying discrimination and to recognize attitudes and practices that are oppressive and contribute towards restoring people’s God-given dignity.
Something’s wrong. When should you speak up? When should you hold your tongue? These biblical reflections help you decide whether it’s the right time to use your voice at work.
Esther knew she had to go before the king to plead for her people's salvation. But no one could go before the king without an invitation; the penalty was death. Still, after three days of prayer, she approached the throne room. Learn how Esther’s remarkable deliverance on the third day anticipates the story of Jesus' deliverance from death on the third day!
You are always in the process of becoming. Who you are becoming may be more or less who you really want to be. As a follower of Jesus Christ, you are meant to become more like Him. One day, one decision, and one action at a time. The Becoming reading plans will look at four facets of discipleship, moving you closer to a life that looks like Jesus.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان