ئینجا موسا و نەوەی ئیسرائیل ئەم سروودەیان بۆ یەزدان گوت: «سروود بۆ یەزدان دەڵێم، چونکە شکۆمەندانە سەرکەوت، ئەسپ و سوارەکەی فڕێدایە ناو دەریا. «هێز و سروودم یەزدانە، بووە بە ڕزگاری بۆم. ئەمە خودامە و شکۆداری دەکەم، خودای باوکمە و بە گەورەی دەزانم. یەزدان پاڵەوانە، ناوی یەزدانە. گالیسکەکانی فیرعەون و سوپاکەی فڕێدایە ناو دەریا، هەڵبژاردەی ئەفسەرەکانی لە دەریای سوور نوقوم بوون، قووڵایی دایپۆشین، کەوتنە بنەوە وەک بەرد. دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان، بەتوانایە بۆ شکۆمەندیت. دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان، دوژمن تێکدەشکێنێت. «بە مەزنی و پایەبەرزیت بەرهەڵستەکانت پێشێل دەکەیت، جۆشی تووڕەییت دەبارێنیت وەک پووش دەیانخوات. بە بای لووتت ئاوەکان گرد بوونەوە، ئاوەڕۆکان وەک گرد وەستان، قووڵاییەکان لەناو دەریا بەستیان. دوژمن گوتی: ”دوایان دەکەوم، پێیان دەگەم، تاڵان دابەش دەکەم، گیانم لێیان تێر دەبێت، شمشێرەکەم ڕادەکێشم، دەستم لەناویان دەبات.“ بەڵام بە بای خۆت فووت کرد، دەریا دایپۆشین، ڕۆچوون وەک قورقوشم، لە ئاوێکی مەزن. ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟ کێ وەک تۆ پایەبەرزە لە پیرۆزی، سامناک لە شکۆمەندی، دروستکەری کاری سەرسوڕهێنەر؟ «دەستی ڕاستت درێژکرد، زەوی قووتی دان. ئەو گەلەی کڕیتەوە، بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕابەرایەتی دەکەیت، بە هێزی خۆت ڕێنمایی دەکەیت، بۆ نشینگەی پیرۆزت. گەلان گوێیان لێ دەبێت و دەلەرزن، دانیشتووانی فەلەستیە ژان دەیانگرێت. سەرکردەکانی ئەدۆم سەرسام دەبن، ڕابەرەکانی مۆئاب لەرز دەیانگرێت، هەموو دانیشتووانی کەنعان دەتوێنەوە. سامناکی و تۆقین دێتە سەریان. ئەی یەزدان، بە هێزی بازووت وەک بەرد لە شوێنی خۆیان دەچەقن، هەتا ئەوەی گەلەکەت دەپەڕێتەوە، هەتا ئەو گەلەی کڕیوتە دەپەڕێتەوە. ئەی یەزدان، دەیانهێنیت و دەیانچێنیت لە کێوی میراتت، ئەو شوێنەی بۆ نیشتەجێی خۆت دروستت کرد، ئەی پەروەردگار، ئەو پیرۆزگایەی کە دەستەکانت دایمەزراند. «یەزدان پاشایەتی دەکات بۆ هەتاهەتایە.»
دەرچوون 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دەرچوون 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دەرچوون 1:15-18
5 Days
This 5-day study offers you a quick overview of the book of Exodus. You’ll learn about the book's theme of redemption, authorship and historical timeframe, the presence of Christ in Exodus, and survey the major events. Day 1: Overview to the Book of Exodus / Day 2: The Author of Exodus / Day 3: The Christ of Exodus / Day 4: Keys to Exodus / Day 5: Survey of Exodus
Rediscover the joy, power, and intimacy of prayer in this five-day devotional that illuminates the power of being with God, and dives into what it means for us to prioritize prayer and grow in our understanding of it.
Explore some different ways we can talk to God! This 5-day plan is perfect for families and young people. Take 5 or 10 minutes with your child to read God’s Word and learn how to pray any time, any place! The studies are based on the colorful 15-day devotional, Any Time, Any Place, Any Prayer: Family Bible Devotional by Katy Morgan, based on the storybook by Laura Wifler.
It is easy to be thankful when times are good and things are going your way, but what about when times are tough and you are facing uncertainties? It is not always easy to rejoice in challenging times. Learn how to be thankful when you don’t feel like it. God never forgets you or fails you.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان