موسا بووە شوانی مەڕەکانی یەترۆی خەزووری، کە کاهینی میدیان بوو. مەڕەکانی بردە ئەوپەڕی دەشتودەرەکە هەتا گەیشتە کێوی خودا، حۆرێڤ. لەوێ لەناو گڕی ئاگرێک لە دەوەنێک فریشتەی یەزدانی بۆ دەرکەوت. کە موسا تەماشای کرد بینی وا دەوەنەکە گڕی گرتووە، کەچی ناسووتێت. موسا گوتی: «لادەدەم و تەماشای ئەو دیمەنە مەزنە دەکەم. بۆچی دەوەنەکە ناسووتێت؟» کاتێک یەزدان بینی کە موسا لایدا بۆ ئەوەی تەماشا بکات، خودا لەناو دەوەنەکەوە بانگی کرد و فەرمووی: «موسا. موسا.» ئەویش گوتی: «ئەوەتام.» فەرمووی: «نزیکی ئێرە مەکەوە. پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت خاکێکی پیرۆزە.» ئینجا فەرمووی: «من خودای باوکتم، خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم.» موسا ڕووی خۆی داپۆشی، چونکە دەترسا تەماشای خودا بکات. یەزدان فەرمووی: «بەڕاستی من زەلیلی گەلەکەمم لە میسر بینی، هەروەها گوێم لە هاواریان بوو لەبەر سەرکارەکانیان، چونکە بە ئازارەکانیانم زانی. ئەوا هاتمە خوارەوە بۆ ئەوەی فریایان بکەوم لە دەست میسرییەکان و لەو خاکەوە بیانبەم بۆ خاکێکی باش و فراوان، بۆ خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، بۆ شوێنی کەنعانی، حیتی، ئەمۆری، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکان. ئێستا هاواری نەوەی ئیسرائیل گەیشتە لام و هەروەها ئەو چەوسانەوەیەم بینی کە بە دەست میسرییەکان دەیچێژن. ئێستاش بڕۆ و دەتنێرم بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی خۆم، نەوەی ئیسرائیل لە میسر بهێنە دەرەوە.» بەڵام موسا بە خودای گوت: «من کێم هەتا بچمە لای فیرعەون و نەوەی ئیسرائیل لە میسر بهێنمە دەرەوە؟»
دەرچوون 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دەرچوون 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دەرچوون 1:3-11
3 Days
We know God has made a plan for us, but the immediate path we are supposed to take sometimes is not clear. How can we make the right decision? If you’ve wandered among a confusing jumble of choices, wondering what turn to take sensing that your decision would define you, and fearful of making a mistake then this reading plan series is for you.
We all have had difficult conversations—with our friends, spouses, children, etc. But what about having difficult conversations with God? In this plan, we talk about three different conversations: the conversation after you’ve just royally screwed up, the conversation when your future seems bleak, and the conversation when your emotions are raw.
Share this Leadership Podcast with others as Vance K. Jackson leads readers in this timely revelation on Prayer & Leadership. Prayer is the foundation of leadership. No matter your field. No matter your level of influence or expertise—prayer is essential to your growth and development as a leader. Prayer is fuel for your next level. Let God lead your heart as you read this powerful message.
The Bible is living and powerful, relevant to and for our lives today. But how should we respond to it and how does it practically shape the way we live our lives? In this 3-day Bible Plan, you will explore how the Bible is not just a record for us to read but a drama that we are invited to participate in so that we can be reconciled to God. This 3-day Bible Plan is part 3 of 4 designed to go along with the Catechism 'The Big Story' small group series.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان