موسا بە یەزدانی گوت: «بڕوانە، تۆ بە منت فەرموو: ”ئەم گەلە سەربخە،“ بەڵام تۆ پێت نەناساندم کە کێ لەگەڵم دەنێریت، هەروەها تۆ فەرمووت: ”دەتناسم و ناویشت دەزانم و پەسەندیت لەبەرچاوم.“ ئێستاش ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندم، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ئەوەی بتناسم، هەتا لەبەرچاوت پەسەند بم. هەروەها لە بیرت بێت کە ئەم نەتەوەیە گەلی خۆتە.» یەزدان فەرمووی: «من خۆم لەگەڵت دەبم و دەتحەسێنمەوە.» موساش پێی گوت: «ئەگەر تۆ لەگەڵمان نەبیت و لەگەڵمان نەڕۆیت، لێرەوە سەرمان مەخە. بە چیش دەزانرێت کە من و گەلەکەت لەبەرچاوت پەسەندین، ئەگەر تۆ لەگەڵمان نەڕۆیشتبیت؟ بەمە لە هەموو گەلانی سەر ڕووی زەوی جیا دەکرێینەوە.» یەزدانیش بە موسای فەرموو: «هەروەها ئەم شتەش دەکەم کە باست کرد، چونکە لەبەرچاوم پەسەند بوویت و بە ناوت تۆم ناسی.» ئینجا موسا گوتی: «شکۆمەندی خۆتم پیشان بدە.» ئەویش فەرمووی: «هەموو چاکیم لەپێشت تێدەپەڕێنم. من کە ناوم یەزدانە، لەبەردەمی تۆ ناوی خۆم ڕادەگەیەنم. میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.»
دەرچوون 33 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دەرچوون 33
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دەرچوون 12:33-19
4 Days
What goes through your mind when you think about being left alone? Is it a good feeling? Is it a bad feeling? Does it bring up negative emotions? Or do you like being alone? What do we do with isolation. Over the next couple of days, we are going to look at what God does through isolation.
5 Days
We often spend most of our prayer time listening for God's voice, but there is more! God wants to speak to us, but He also wants to show us some things as well. Open the eyes of your understanding and allow God to show you heaven's plans for your life. Are you ready to see what He sees about you?
Join us as we take a look at what it means to rest boldly in God. While we were created with a purpose, we were also given space to rest and we’ll look at several situations in which to do that…boldly!
Now is the time for you to emerge! God has called you to live freely in your God given identity and calling, for His glory. This five day devotional for women looks to equip you to be your best, empower you to live purposefully and inspire you to pursue God.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان