یەزدان سەبارەت بە نەوەی ئیسرائیل و فیرعەونی پاشای میسر لەگەڵ موسا و هارون دوا و فەرمانی پێدان نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر ببەنە دەرەوە. ئەمانەش گەورەی بنەماڵەکانیانن: نەوەی ڕەئوبێن کە نۆبەرەی ئیسرائیلە، حەنۆک و پەڵو و حەسرۆن و کەرمی، لەمانیشەوە خێڵەکانی ڕەئوبێن دروستبوون. نەوەی شیمۆنیش یەموئێل و یامین و ئۆهەد و یاکین چۆحەر، هەروەها شائوول کە لە ژنێکی کەنعانی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی شیمۆن دروستبوون. ئەمانەش ناوەکانی نەوەی لێڤین بەگوێرەی لەدایکبوونیان: گێرشۆن و قەهات و مەراری. تەمەنی لێڤیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو. کوڕانی گێرشۆن، لیبنی و شیمعی بەگوێرەی خێڵەکانیان. نەوەی قەهاتیش، عەمرام و یەسهار و حەبرۆن و عوزیێل. تەمەنی قەهاتیش سەد و سی و سێ ساڵ بوو. کوڕانی مەراریش، مەحلی و موشی. ئەمانەش خێڵەکانی لێڤییەکانن بەگوێرەی نەوەکانیان. عەمرام یۆخەڤەدی خوشکی باوکی بۆ خۆی خواست. ئەویش هارون و موسای لێ بوو. تەمەنی عەمرامیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو. نەوەی یەسهاریش: قۆرەح و نەفەگ و زکری. نەوەی عوزیێلیش: میشائیل و ئەلسافان و سیتری. هارونیش ئەلیشەڤەعی کچی عەمینادابی خوشکی نەحشۆنی خواست، ئەویش ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتاماری بوو. نەوەی قۆرەحیش: ئەسسیر و ئەلقانە و ئەبیئاساف. ئەمانەش خێڵەکانی قۆرەحییەکانە. ئەلعازاری کوڕی هارونیش یەکێکی لە کچانی پووتیێل خواست، ئەویش فینەحاسی بوو. ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانی لێڤییەکانن بەگوێرەی خێڵەکانیان. ئەمانە هارون و موسان کە یەزدان پێی فەرموون: «نەوەی ئیسرائیل لەسەر شێوەی لەشکرەکانیان لە خاکی میسر دەربهێنن.» ئەوان بوون لەگەڵ فیرعەونی پاشای میسر دوان بۆ دەرهێنانی نەوەی ئیسرائیل لە میسر، موسا و هارون بوون. ئەوە بوو ئەو ڕۆژەی یەزدان لە خاکی میسر لەگەڵ موسا دوا، یەزدان پێی فەرموو: «من یەزدانم، لەگەڵ فیرعەونی پاشای میسر بدوێ سەبارەت بە هەموو ئەوەی پێت دەڵێم.» بەڵام موسا بە یەزدانی گوت: «ئەوەتا من زمانم بەستراوە، چۆن فیرعەون گوێم لێ دەگرێت؟»
دەرچوون 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دەرچوون 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دەرچوون 13:6-30
3 Days
A three day reading plan focused on the consistency of God's nature and character. Inspired by the hit single My God Is Still The Same by the band Sanctus Real, this Bible study helps us to see that even though our circumstances change constantly through out life, God's faithfulness remains.
12 Days
As Christians, we believe that God is almighty and good and that He hates evil. However, we see bad things going on all around us! This raises the question why God permits evil to happen. Why does He not intervene? This reading plan searches for answers in Bible stories about people who wrestled with these very same questions.
14 Days
The Bible is a compilation of 66 books. Each book has an overarching theme. Multiple stories and texts in each book point to an attribute of God. When these themes are recognized, they help us understand the message of that book better. It also allows us to see how One Single Story is woven from beginning to end. Ultimately, each theme will enable us to understand Jesus and why He came.
15 Days
It doesn't take long while you're reading through Exodus to come across something that causes some really big questions to pop up. If you're like most people you might have questions but you've been too scared to ask. This 15 day plan will lead you through some real questions and point you toward real answers.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان