لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەیدابوون 18:9-29

پەیدابوون 18:9-29 KSS

جا کوڕانی نوح کە سام و حام و یافەت بوون، لە کەشتییەکە هاتنە دەرەوە. حام باوکی کەنعان بوو. ئەمانە سێ کوڕەکەی نوح بوون کە لەمانەوە خەڵکی لە سەرتاسەری زەویدا بڵاو بوونەوە. نوح دەستی بە ئیشی جوتیاری کرد و ڕەزە مێوێکی چاند. ئینجا کە لە شەرابی مێوەکەی خواردەوە، سەرخۆش بوو و لەناو چادرەکەیدا بە ڕووتی ڕاکشا. حامی باوکی کەنعان، باوکی بە ڕووتی بینی و لە دەرەوە بە هەردوو براکەی ڕاگەیاند. بەڵام سام و یافەت پۆشاکێکیان هێنا و خستیانە سەر شانیان، ئینجا پشتاوپشت چوون و ڕووتییەکەی باوکیان داپۆشی، ڕووشیان بەرەو دواوە بوو، ئیتر ڕووتییەکەی باوکیان نەبینی. کاتێک نوح لە سەرخۆشییەکەی بەئاگا هاتەوە، زانی کوڕە بچووکەکەی چی پێکردووە. ئینجا گوتی: «نەفرەت لێکراو بێت کەنعان! دەبێتە کۆیلەی کۆیلەکان، بۆ براکانی.» هەروەها گوتی: «ستایش بۆ یەزدان، پەروەردگاری سام! با کەنعان ببێتە کۆیلەی سام. با خودا دەرگا بۆ یافەت بکاتەوە و لە چادرەکانی سام جێنشین بێت. با کەنعان ببێتە کۆیلەی ئەو.» دوای لافاوەکە نوح سێ سەد و پەنجا ساڵ ژیا. هەموو تەمەنی نوح نۆ سەد و پەنجا ساڵ بوو، ئیتر مرد.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان