هۆشەع 3
3
ئاشتبوونەوەی هۆشەع لەگەڵ ژنەکەی
1یەزدان پێی فەرمووم: «دیسان بڕۆ ژنەکەت خۆشبوێتەوە، هەرچەندە خاوەنی دۆستە و داوێنپیسە، وەک خۆشەویستی یەزدان بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەوانیش ڕوویان لە خوداکانی دیکە کردووە و نانی کشمیشیان#3:1 نانی کشمیش بۆ بەعل پێشکەش دەکرا وەک سوپاسگوزاری بۆ دروێنە و خەرمان. خۆشدەوێت.»
2منیش دیسان بە پازدە شاقل زیو و بارێک و دوو قەزناخ#3:2 نزیکەی 330 کیلۆگرام. جۆ کڕیمەوە، 3پێم گوت: «ماوەیەکی درێژ لەگەڵ من دەژیت، بێ ئەوەی داوێنپیسی بکەیت و بۆ هیچ پیاوێک بیت، هەروەها منیش بە هەمان شێوە دەبم بۆت.»
4ئەمەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی درێژ نەوەی ئیسرائیل بەبێ پاشا یان میر، بەبێ قوربانی و بەردە تەرخانکراوەکان#3:4 بەردی بە ستوونی دانراو بۆ پەرستن. بڕوانە دواوتار 16:21-22.، بەبێ ئێفۆد و تەرافیم#3:4 ئێفۆد، لە دەرچوون 28:12دا ئەم جلوبەرگە هێمای نوێنەرایەتی کاهین بوو بۆ گەلی خودا، بەڵام تەرافیم جۆرێک بت بووە لەناو ماڵەوە، لە شێوەی مرۆڤ بووە. دەشێت لەو سەردەمەدا گەلی ئیسرائیل لە نەریتی ئایینەکانی دیکەوە وەریانگرتبێ. دەمێننەوە. 5پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
هۆشەع 3: KSS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.