لە ساڵی مردنی ئاحازی پاشادا ئەم سروشە هات: ئەی هەموو فەلەستییەکان شاد مەبن، کە گۆچانی لێدەرەکەت شکا، چونکە توولە مار لە ڕەگی مارەوە دەردەچێت و بەرەکەی مارێکی سووتێنەری باڵدارە. هەژارترینی هەژاران بەخێو دەکرێن و نەداران بە ئاسوودەیی پاڵ دەدەنەوە، ڕەگی تۆش بە قاتوقڕی دەکوژم و پاشماوەکەشت دەکوژرێت. ئەی دەروازە واوەیلا بکە! ئەی شار هاوار بکە! ئەی فەلەستی سەراپات توایەوە! چونکە دووکەڵ لە باکوورەوە دێت و ناڕێکی لە ڕیزەکانی نابینرێت. چی وەڵامی نێردراوی نەتەوەکان دەدرێتەوە؟ «یەزدان سییۆنی دامەزراند و لە ئەودا گەلە چەوسێنراوەکەی پەناگیر دەبن.»
ئیشایا 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئیشایا 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئیشایا 28:14-32
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان