لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم، کە دەبێتە سەنگی مەحەک، گرنگترین و گرانبەهاترین بەردی بناغە بۆ بناغەیەکی پتەو، ئەوەی پشتی پێ ببەستێت ناشڵەژێت. دادوەری دەکەمە گوریسی پێوانە و بە شاووڵ ڕاستودروستی دەکەم، جا تەرزە داڵدەی درۆ ڕادەماڵێت و پەناگاش ئاو دایدەپۆشێت. پەیمانەکەتان لەگەڵ مردن دەسڕێتەوە و پەیماننامەکەتان لەگەڵ جیهانی مردووان سەر ناگرێت. کاتێک قامچی لافاو تێدەپەڕێت، ئێوە بۆی دەبن بە پێشێل. هەر کاتێک تێبپەڕێت دەتانبات، چونکە هەموو بەیانییەک تێدەپەڕێت بە شەو و بە ڕۆژ.» بە تەنها تێگەیشتنی پەیامەکە دەبێتە مایەی تۆقاندن. دۆشەک کورت بووە بۆ ڕاکشان و لێفەش تەنک بووە بۆ لەخۆپێچانەوە. یەزدان هەڵدەستێت، وەک لە کێوی پەراچیم هەستا، هەروەک لە دۆڵی گبعۆن، تووڕەیی دێتە جۆش بۆ ئەوەی کارەکەی بکات، کارەکەی نامۆیە! بۆ ئەوەی ئیشەکەی بکات، ئیشەکەی نامۆیە! ئێستا گالتەجاڕ مەبن، نەوەک کۆتتان توندتر بکرێت، چونکە لەلایەن یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، گوێم لە کۆتایی پێهێنان و بڕانەوە بووە بەسەر هەموو خاکەکەدا. گوێ شل بکەن و دەنگم ببیستن، گوێ بگرن و قسەم ببیستن. ئایا جوتیار هەموو ڕۆژێک زەوییەکەی دەکێڵێت، هەڵیدەکۆڵێت و خەرتەی دەکات بۆ چاندن؟ ئەی کە ڕووەکەی تەخت کرد، تۆوی دەکات بە کونجی و زیرەی تێدا دەوەشێنێت و گەنم لە هێڵی جووتەکانی دادەنێت و جۆ لە شوێنی نیشانکراو، گوڵەبەڕۆژەش لە سنوورەکانی؟ جا خودای خۆی فێری دەکات، بە دادوەری ڕێنمایی دەکات. کونجی بە جەنجەڕ ناکوترێت، چەرخەی عەرەبانەش بەسەر زیرەدا نایەت، بەڵکو کونجی بە دار تێکدەدرێت و زیرەش بە گۆچان. دانەوێڵە بۆ نان دەکوترێت، هەتاهەتایە جەنجەڕی بەسەردا ناهێنێت، چەرخەی عەرەبانەکەی و ئەسپەکەی وردوخاشی ناکەن. هەموو ئەمانەش لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە هاتوون، ڕاوێژی سەیرە و دانایی مەزنە.
ئیشایا 28 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئیشایا 28
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئیشایا 16:28-29
3 Days
John Ramirez knows well how to beat the devil at his own game. Formerly of high rank in Satan’s camp before he was radically saved, Ramirez now helps believers abandon their fears and stand in their God-given authority to target and defeat the enemy. As you pray with holy anger and engage demonic opposition with the Word of God, you will stand strong in the spiritual warfare against you.
6 Days
What if you knew how to build a house so sturdy, it couldn’t be moved by the storms of adversity? What if your foundation was so solid that even if the floor beneath your feet began to quake, you remained UNSHAKABLE? Patching and painting only lasts a while. We can’t hide behind pretty shutters forever. It’s time to allow His life to build us strong and established in His love.
7 Days
You can walk in confidence when you rely on God to be your strength. Let your heavenly Father show you that, through Him, even in your weakest moments, you are radiant and you are strong. Take courage in God’s love for you and be ready to conquer each day! The content in this plan comes from "Daily Strength for Women: A 365-Day Devotional."
10 Days
How can we live out our faith at work by communicating with the fruit of the Spirit? Over the next few days, we'll look at the fruit of the Spirit listed in Galatians 5:22-23 and consider some practical applications for our everyday lives at work.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان