«ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی پشتیوانی دەکەم، هەڵبژاردەکەم کە پێی دڵشادم، ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر، دادپەروەری بۆ نەتەوەکان بەرپا دەکات. هاوار ناکات و بانگ ناکات و دەنگی لە شەقامەکان نابیسترێت. قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت، پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە. بە ڕاستییەوە دادپەروەری دەردەخات. نە ماندوو دەبێت و نە وردوخاش دەبێت هەتا ئەوەی لەسەر زەوی دادپەروەری بەرقەرار دەکات. دوورگەکان هیوایان بە فێرکردنەکانی ئەو دەبێت.» خودای پەروەردگار، بەدیهێنەری ئاسمان و لێککەرەوەی، ڕاخەری زەوی و ئەوەی لێی بەرهەم دێت، هەناسەی داوە بەو گەلەی لەسەریەتی، ڕۆحیش بەوانەی هاتوچۆی تێدا دەکەن، ئەمە دەفەرموێت: «من یەزدانم، بە ڕاستودروستی بانگم کردیت، جا دەستت دەگرم و دەتپارێزم، دەتکەمە پەیمان بۆ گەل و ڕووناکی بۆ نەتەوەکان. بۆ ئەوەی چاوی نابیناکان بکەیتەوە، بۆ ئەوەی دیلەکان لە زیندان دەربهێنیت، لە بەندیخانەش دانیشتووان لە تاریکی. «من یەزدانم، ئەمەیە ناوم و شکۆمەندی خۆم نادەمە کەسی دیکە و ستایشم نادەمە بتە تاشراوەکان. ببینن، ئەوەی لە ڕابردوو گوترا هاتە دی، ئێستاش شتی نوێتان پێ ڕادەگەیەنم، پێش ئەوەی سەر دەربێنێت من پێتانی دەڵێم.»
ئیشایا 42 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئیشایا 42
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئیشایا 1:42-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان