ئەوانە ئەو نەتەوانەن کە یەزدان بەجێی هێشتن، بۆ ئەوەی ئیسرائیلیان پێ تاقی بکاتەوە، هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی کە شارەزاییان نەبوو دەربارەی هیچ کامێک لە جەنگەکانی کەنعان، جا ئەوەی تەنها بۆ فێرکردنی نەوەی ئیسرائیل کرد بۆ جەنگ، ئەوانەی کە پێشتر شارەزاییان لە جەنگ نەبوو، پێنج حوکمڕانەکەی فەلەستییەکان و هەموو کەنعانی و سەیدائی و حیڤییەکانی دانیشتووی زنجیرە چیای لوبنان، لە چیای بەعلحەرمۆنەوە هەتا دەروازەی حەمات. ئەمانە بۆ تاقیکردنەوەی ئیسرائیل بوون، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاخۆ گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدان دەبن، ئەوانەی لە ڕێگەی موساوە فەرمانی بە باوباپیرانیان دابوو. ئیتر کوڕانی ئیسرائیل لەنێو کەنعانی و حیتی و ئەمۆری و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکاندا نیشتەجێ بوون. کچەکانیان هێنان وەک ژن بۆ خۆیان و کچەکانی خۆشیان دا بە کوڕەکانی ئەوان و خوداوەندەکانی ئەوانیان پەرست. جا نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد و یەزدانی پەروەردگاری خۆیان لەبیر چووەوە و بەعلەکان و ئەشێراکانیان پەرست. تووڕەیی یەزدان بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا جۆشا، لەبەر ئەوە ڕادەستی کوشەن ڕیشعاتەیمی پاشای میسۆپۆتامیای کردن. ئیتر نەوەی ئیسرائیل هەشت ساڵ ژێردەستەی کوشەن ڕیشعاتەیم بوون. ئینجا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش ڕزگارکەرێکی بۆیان هەستاندەوە و ڕزگاری کردن، ئەویش عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب ئەوەی لەو بچووکتر بوو. ڕۆحی یەزدان هاتە سەری و ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. چوو بۆ جەنگ و یەزدانیش کوشەن ڕیشعاتەیمی پاشای ئارامی خستە ژێر دەستیەوە و بەسەر کوشەن ڕیشعاتەیمدا باڵادەست بوو. چل ساڵ خاکەکە لە ئاشتیدا بوو، ئینجا عۆسنیێلی کوڕی قەنەز مرد.
ڕابەران 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕابەران 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕابەران 1:3-11
7 Days
Being a man on fire means living masculinity in its full God-ordained power and service. If you want divine, manly fire burning in your soul, then welcome the change and embrace the transformation that fire brings. For the next seven days, pray and meditate on the seven fires of godly men.
Perhaps you find yourself praying for months or years for the healing of your body or of a loved one, without seeing that healing come. When time passes and healing does not come, it sifts our faith. If you find yourself not knowing what to do, this plan is meant to help strengthen your faith during this process.
31 Days
Daily Bible Reading is designed to facilitate consistent interaction with the Bible. It includes background information on each day’s Scripture passage and key verse for meditation, reflection questions to help you dive deeper into Scripture, a prayer and prayer concern to help you connect to God and be of spiritual support to others. Journey with us this month as we explore the theme “Sustained by God’s Word of Faith.”
Daily Bible Reading is designed to facilitate consistent interaction with Scripture. It includes background information on each day’s Scripture passage, key verses for meditation, reflection questions to help you dive deeper into Scripture, and prayers to help you connect to God and be of spiritual support to others. Journey with us this month as we explore the theme “God’s Renewing Word of Faith.”
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان