دەڤۆرا پێغەمبەرێکی ژن بوو کە لەو کاتەدا ڕابەرایەتی ئیسرائیلی دەکرد و ژنی لەپیدۆت بوو. بۆ دادپرسی لەژێر دار خورمای دەڤۆرا دادەنیشت کە لەنێوان ڕامە و بێتئێل لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم بوو، نەوەی ئیسرائیل بۆ دادگەری دەهاتنە لای. ناردی بەدوای باراکی کوڕی ئەبینۆعەم کە لە قەدەشی نەفتالی بوو، پێی گوت: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێت کردووە و دەفەرموێت: ”بەرەو پێش بڕۆ بۆ کێوی تاڤۆر. دە هەزار پیاو لە نەوەی نەفتالی و زەبولون لەگەڵ خۆت ببە. ئیتر سیسرای فەرماندەی گشتی لەشکری یاڤین و گالیسکە و لەشکرەکەی بەرەو ڕووباری قیشۆن دەبەم و دەیخەمە ژێر دەستتەوە.“» باراکیش پێی گوت: «ئەگەر لەگەڵم بێیت دەچم، بەڵام ئەگەر لەگەڵم نەیێیت ئەوا ناچم.» دەڤۆراش گوتی: «بێگومان لەگەڵت دێم، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو ڕێگایەی کە پێیدا دەڕۆیت، بۆت نابێتە شانازی، چونکە یەزدان سیسرا دەداتە دەستی ژنێک.» ئیتر دەڤۆرا هەستا و لەگەڵ باراک چوو بۆ قەدەش، لەوێ باراک زەبولونی و نەفتالییەکانی بانگکرد. دە هەزار پیاو دوای کەوتن، هەروەها دەڤۆراش لەگەڵی چوو.
ڕابەران 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕابەران 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕابەران 4:4-10
3 Days
Do you wonder if God has anything to say about your work? Explore key verses from each chapter of the Bible that offer wisdom, guidance, and purpose for everyday work. Part 2: Joshua - Ruth
4 Days
Prior to motherhood, I was pretty clear about my purpose in life. After becoming a Mom, everything seemed to come to a complete a halt. This 4-day plan is dedicated to Mamas who know that their God-given purpose includes AND extends beyond motherhood. Join me and learn how to use your position as a mother to create a powerful and life-long legacy.
5 days
The Essential 100® Bible Challenge is a simple tool to read through the Big Story of God's Word. The reading plan is based on 50 Old Testament and 50 New Testament passages. Continue with the sixth part "The Judges." ®Produced by American Bible Society in partnership with Scripture Union, Inc.
5 Days
Join Hillsong East Coast’s online experience and walk through this corresponding plan based on Pastor Dani Jeyaratnam's May 2021 message, "Lead Out People”. Read through God’s Word within each devotional and reflect through guided questions for both individual consideration and group discussion. We pray it encourages you to reframe your reality.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان