جا فریشتەی یەزدان بۆ گدعۆن دەرکەوت و پێی فەرموو: «ئەی جەنگاوەری بەهێز، یەزدانت لەگەڵە.» گدعۆنیش پێی گوت: «گەورەم لێت دەپرسم، ئەگەر یەزدان لەگەڵماندایە، ئەی بۆچی ئەم هەموو کارەساتەمان بەسەرهات؟ کوا هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە باوکانمان پێیان ڕاگەیاندین و گوتیان: ”ئایا یەزدان نەبوو لە میسرەوە دەریهێناین؟“ ئێستاش یەزدان وازی لێ هێناوین و ژێردەستەی میدیانی کردووین.» ئینجا یەزدان ئاوڕی لێدایەوە و گوتی: «بەم توانایەتەوە بڕۆ و ئیسرائیل لە دەستی میدیان ڕزگار بکە. من تۆ دەنێرم.» گدعۆنیش لێی پرسی: «ئای گەورەم! ئیسرائیل بە چی ڕزگار بکەم؟ ئەوەتا خێڵەکەم بێهێزترین خێڵی مەنەشەیە و منیش لە ماڵی باوکم لە هەموویان بچووکترم.» یەزدانیش وەڵامی دایەوە: «من لەگەڵت دەبم و لە هەموو میدیانییەکان دەدەی وەک ئەوەی لە تەنها پیاوێک بدەی.» گدعۆنیش پێی گوت: «ئەگەر جێی ڕەزامەندی تۆم، نیشانەیەکم بدەرێ کە تۆ خۆتی قسەم لەگەڵ دەکەیت. تکایە ئێرە بەجێمەهێڵە هەتا دێمەوە بۆ لات و پێشکەشکراوەکەم دەردەهێنم و لەبەردەمتدا دای دەنێم.» یەزدانیش فەرمووی: «دەمێنمەوە هەتا دەگەڕێیتەوە.»
ڕابەران 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕابەران 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕابەران 12:6-18
3 Days
Thousands of years ago, the art and science of making an impact was carried on the back of Story. It was the method of broadcasting breakthrough for the generations to come. It was an instrument and an illustration that could be shared with all of humanity. Story changed things. Story started things. TELL YOUR STORY.
A 3-day devotional by Danielle Apicella journeying through the importance of trusting in God’s plan for your life. She discusses the fight against anxiety and fear, and choosing to walk forward in your purpose.
This three-day reading plan invites readers to trust, prepare for and commit to the mission God has given us as we Pursue Mission in Christ together.
In this three-day devotional, we will go through the call of Gideon and see how he responds to fear and anxiety. We will then look to what Jesus also commands us regarding anxiety.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان