ئینجا سێ سەد پیاوەکەی دابەش کرد بۆ سێ تیپ و کەڕەنای دایە دەستی هەموویان لەگەڵ گۆزەی بەتاڵ و چرای خستە ناو گۆزەکانەوە. پێی گوتن: «سەیری من بکەن و وەک من بکەن، ئەوەتا من دەچمە نزیک ئۆردوگاکە، ئیتر من چی دەکەم ئێوەش وا بکەن. ئینجا من و هەموو ئەوانەی لەگەڵمدان کە کەڕەنامان لێدا، ئێوەش بە دەوری هەموو ئۆردوگاکەدا کەڕەنا لێ بدەن و بڵێن: ”بۆ یەزدان و بۆ گدعۆن!“» ئیتر گدعۆن و سەد پیاوەکەی کە لەگەڵیدا بوون لە سەرەتای نیوە شەودا هاتن بۆ کەناری ئۆردوگاکە و لەو کاتەدا پاسەوانەکانیان گۆڕی بوو، ئینجا کەڕەنایان لێدا و ئەو گۆزانەی لە دەستیان بوو شکاندیانن. سێ تیپەکە کەڕەنایان لێدا و گۆزەکانیان شکاند و چراکانیان بە دەستی چەپیانەوە گرت و کەڕەناکانیان بە دەستی ڕاست بۆ ئەوەی لێی بدەن، هاواریان کرد: «شمشێرێک بۆ یەزدان و بۆ گدعۆن!» ئیتر هەریەکە و لە شوێنی خۆیان بە دەوری ئۆردوگاکەدا ڕاوەستان. ئینجا هەموو میدیانییەکان ڕایانکرد و هاواریان کرد و هەڵاتن. کاتێک سێ سەد کەسەکە کەڕەنایان لێدا، یەزدان کارێکی کرد لە پیاوانی سەراپای ئۆردوگاکە کە هەریەکە بە شمشێرەکەی لە هاوڕێکەی خۆی بدات، ئیتر سوپاکە هەڵات بۆ بێتشیتا بەرەو چەرێرا هەتا دەگاتە سنووری ئابێل مەحۆلا نزیک تەبات. ئیتر پیاوانی ئیسرائیل لە هۆزەکانی نەفتالی و ئاشێر و هەموو مەنەشە بانگ کران و بەدوای میدیانییەکان کەوتن.
ڕابەران 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕابەران 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕابەران 16:7-23
3 Days
Fear is an insidious thief that steals our moments of joy, happiness, fulfillment and blessing. It manifests itself in different forms: fear of failure, criticism, judgment, rejection, etc. This emotion, used by the enemy, often paralyzes our destiny. In this plan, we'll look at how to overcome fear and enter our destiny.
4 Days
This plan will empower readers with powerful biblical principles on leadership. From Joseph and Gideon to Jesus Himself, you will explore a variety of leaders in God’s Word and highlight the lessons we can learn from their decisions.
Skydiving, bear wrestling, eating nachos right before riding a roller coaster… All these things require COURAGE! As we live out and share our faith in Jesus, we can find courage in knowing that God is always with us and He is bigger than our problems! Join in to learn how you can grow in courage today!
Small actions can have a ripple effect, leading to big impact in the hands of the Miracle Worker. Through this four-part devotion, we’ll discover how people in the Bible made ordinary choices that God used for His extraordinary plan — and consider how He can work through us today.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان