ئەمە دەقی ئەو نامەیەیە کە یەرمیای پێغەمبەر لە ئۆرشەلیمەوە بۆ پاشماوەکانی نارد، پیر و کاهین و پێغەمبەر و هەموو گەل، هەموو ئەوانەی نەبوخودنەسر لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون، لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشا و شاژنی دایکی و دەستوپێوەندەکانی و پیاوە گەورەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم، هەروەها پیشەوەر و ئاسنگەرەکانی ئۆرشەلیم. سدقیای پاشای یەهودا ئەلعاسای کوڕی شافان و گەمەریای کوڕی حیلقیای ناردە لای نەبوخودنەسری پاشای بابل. یەرمیاش نامەیەکی پێدا ناردن بۆ بابل و تێیدا گوتی: یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل بە هەموو ئەوانە دەفەرموێت کە لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردن: «خانوو بنیاد بنێن و نیشتەجێ بن؛ باخ بچێنن و بەروبوومی بخۆن. ژن بهێنن با کوڕ و کچتان ببێت؛ ژن بۆ کوڕتان بهێنن و کچتان بە مێرد بدەن، با ئەوانیش کوڕ و کچیان ببێت و لەوێ زۆر بن و کەم مەکەن. کار بکەن بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئەو شارەی ئێوەم بۆ ئەوێ ڕاپێچ کردووە؛ نوێژ بکەن بۆ یەزدان لە پێناوی، چونکە بە گەشەسەندنی ئەو ئێوەش گەشە دەکەن.» یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «با پێغەمبەر و فاڵگرەوەکان کە لەنێوتانن هەڵتاننەخەڵەتێنن و گوێ لە خەونەکانیان مەگرن کە بۆ ئێوەی دەبینن. ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینیتان بۆ دەکەن. من ئەوانم نەناردووە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەرمیا 29 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەرمیا 29
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەرمیا 1:29-9
3 Days
The God Provides series offers a rich, dramatic journey through theater-quality, short films which show us wisdom, truth, encouragement and practical steps to deepen a relationship of trust with God. As illustrated in this session’s film, God spoke encouraging and unusual words through the prophet Jeremiah that required the exiles to exercise great faith in God and do something unprecedented for exiles at that time in history to do.
4 Days
Anxiety, with its constricting fear for the future, can narrow our vision so that God’s gracious presence is harder for us to see. This four day series points to some of the ways that the Bible is speaking back to our anxious thoughts and fears. Phil Christman, the writer for this series, lives with anxiety and his reflections are based on his own experiences with faith and anxiety.
5 Days
This 5-day plan on Doubt, Culture, Sex, Identity, and Purpose is thoughtfully excerpted from Axis’ ParentingTeensSummit.com. In this plan, we’ll tackle 5 of today’s biggest issues for teens with biblical guidance from Dr. Tim Keller, Dr. Ravi Zacharias, Dr. Kara Powell, John Stonestreet, and Dr. Juli Slattery. Learn more about the online summit at ParentingTeensSummit.com.
In this five-day reading plan, discover why Christian innovation is not simply a human effort to improve or create new value. It is part of the Creator’s identity and therefore part of ours, as His creation. To innovate, Christians follow the inspiration of the Holy Spirit to better serve others, point people to Christ, and steward what God has given us to restore this world to Him, for His glory.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان