لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەرمیا 1:3-5

یەرمیا 1:3-5 KSS

«ئەگەر پیاو ژنی خۆی تەڵاق بدات و ژنەکەی لەلای بڕوات و شوو بە پیاوێکی دیکە بکات، ئایا کابرا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە لای ئەو ژنە؟ ئایا ئەو خاکە بە تەواوی گڵاو نابێت؟ بەڵام تۆ لەشی خۆتت بە زۆر دۆست فرۆشت، ئایا ئێستا دەگەڕێیتەوە لام؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «چاو هەڵبڕە بۆ گردۆڵکەکان و ببینە! بزانە جێی ژووانێک هەیە کە لێی زەلیل نەکرابیت؟ وەک کۆچەر لە چۆڵەوانی لەسەر ڕێگاکان بۆ خۆشەویستان دانیشتیت. بە لەشفرۆشیت و بە خراپەت خاکەکەت گڵاو کرد. جا لێزمە باران ڕاوەستا و بەهارە بارانیش نەبوو، کەچی تۆ ناوچەوانی ژنە لەشفرۆشێکت هەبوو، شەرم لەخۆکردنەوەت ڕەتکردەوە. ئایا هەر ئێستا بانگت نەکردم، ”باوکە! تۆ هاوڕێی گەنجیێتی منیت! ئایا هەتاهەتایە تووڕە دەبیت؟ ئایا هەتا کۆتایی هەڵدەچیت؟“ بەم شێوەیە قسەت کرد، بەڵام تۆ ئەو هەموو خراپەیەت کرد کە توانیت.»