پێش جەژنی پەسخە، عیسا دەیزانی کاتی هاتووە ئەم جیهانە بەجێبهێڵێت و بۆ لای باوک بگەڕێتەوە، جا ئەوانەی هی خۆی بوون لە جیهاندا خۆشی دەویستن، هەتا ئەوپەڕی خۆشویستن. ژەمی ئێوارە بوو، شەیتان خستبوویە دڵی یەهوزای ئەسخەریوتی کوڕی شیمۆن، کە عیسا بەدەستەوە بدات. عیساش کە دەیزانی باوک هەموو شتێکی خستووەتە ژێر دەستی، هەروەها لە خوداوە هاتووە و بۆ خوداش دەگەڕێتەوە، لەسەر خوان هەستا و کەواکەی داکەند و خاولییەکی هەڵگرت و لە ناوقەدی بەست. پاشان عیسا ئاوی کردە ناو لەگەنێک و دەستی بە شوشتنی پێی قوتابییەکان کرد و بەو خاولییەی کە بە ناوقەدیەوە بەستبووی پێیانی دەسڕییەوە. کاتێک گەیشتە سەر شیمۆن پەترۆس، شیمۆن پێی گوت: «گەورەم تۆ پێی من دەشۆیت؟» عیسا لە وەڵامدا پێی فەرموو: «ئەمەی ئێستا دەیکەم تۆ لێی تێیناگەیت، بەڵام دواتر تێیدەگەیت.» پەترۆس پێی گوت: «هەرگیز پێم ناشۆیت.» عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەگەر پێت نەشۆم، لەگەڵ من بەشت نابێت.» جا شیمۆن پەترۆس پێی گوت: «گەورەم، تەنها پێم نا، بەڵکو دەست و سەریشم!» عیساش پێی فەرموو: «ئەوەی خۆی شوشتبێت تەنها پێویستی بە پێ شوشتن هەیە، تەواوی جەستەی پاکە. ئێوەش پاکن بەڵام هەمووتان نا.» عیسا فەرمووی: «هەمووتان پاک نین،» چونکە دەیزانی کێ بە گرتنی دەدات. پاش شوشتنی پێیان کەواکەی خستەوە سەر شانی و دانیشتەوە، لێی پرسین: «ئایا لەوە تێگەیشتن کە بۆم کردن؟ ئێوە بە ”مامۆستا“ و ”گەورە“ بانگم دەکەن و ڕاست دەکەن، چونکە من وام. جا کە من گەورە و مامۆستاتانم و پێم شوشتن، ئێوەش لەسەرتانە پێی یەکتری بشۆن.
یۆحەنا 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یۆحەنا 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یۆحەنا 1:13-14
3 Days
As the Lord has called us to become leaders, we sometimes have misconceptions about the role given to us and struggle to define the kind of leader God wants us to be, missing the joy of serving people. This 3-day plan includes a self-reflective and practical call to action in building leadership that values relationships, not position. There is also meaningful discussion material for growth groups and teams at work.
4 Days
Two thousand years ago Jesus decided the best way to share his good news was through a small group of committed friends. We don’t think he ever changed his plan. Join us in discovering how Jesus led his group and what principles from his life and leadership you can apply to yours.
This is a series of short Holy Week reflections beginning with the events on Maundy Thursday, and ending with Resurrection Sunday. They are also glimpses inside the act of Creation itself. When we enter Holy Week we have a front-row seat to God’s creative process. In the end, we discover ourselves as co-creators in Christ, participating in the ongoing act of Creation.
Consecrating our lives to God's purpose implies service that expresses greatness and power. This service is not a mere duty but a personal connection with Jesus. It cannot flourish when we are motivated by guilt, duty, or shame. Join me in this plan to discover the characteristics of a service that connects with Jesus's heart and deepens our personal relationship with Him.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان