«ئەم شتانەم پێ گوتن، تاکو بێ ئومێد نەبن. لە کەنیشتەکان دەردەکرێن، لەڕاستیدا کاتێک دێت ئەوەی دەتانکوژێت وا دەزانێت خزمەتی خودا دەکات. ئەمانەش دەکەن، چونکە نە باوکیان ناسیوە و نە من. بەڵام ئەمانەم پێ گوتن، تاکو ئەگەر کاتیان هات بیرتان بکەوێتەوە کە من پێم گوتوون. لە سەرەتادا ئەمانەم پێ نەگوتن، چونکە لەگەڵتان بووم. «ئێستا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی و کەستان لێم ناپرسێت: ”بۆ کوێ دەچیت؟“ کەچی دڵگرانن بەوەی کە ئەمەم پێ گوتن. بەڵام ڕاستیتان پێ دەڵێم: باشترە بۆتان کە بڕۆم، چونکە ئەگەر نەڕۆم، یارمەتیدەرەکەتان بۆ نایەت. بەڵام ئەگەر بڕۆم بۆتانی دەنێرم.
یۆحەنا 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یۆحەنا 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یۆحەنا 1:16-7
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان