لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 1:20-2

یۆحەنا 1:20-2 KSS

لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، هێشتا تاریک بوو، مریەمی مەجدەلی هاتە سەر گۆڕەکە و بینی بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. ئەویش ڕایکرد و هاتە لای شیمۆن پەترۆس و ئەو قوتابییەی دیکە کە عیسا خۆشی دەویست، پێی گوتن: «گەورەیان لە گۆڕەکەدا بردووە و نازانین لەکوێ دایانناوە!»