ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟ من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم. جارێک قسەم کرد و بێ وەڵام بووم، دوو جار و ئیتر دووبارەی ناکەمەوە.» یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی: «ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە؛ من پرسیارت لێ دەکەم و تۆش وەڵامم بدەوە. «ئایا دادپەروەریم دەخەیتە گومانەوە، تاوانبارم دەکەیت بۆ ئەوەی خۆت بە ڕاستودروست دەربخەیت؟ یان بازووێکت وەک خودا هەیە و بە دەنگێکی وەک دەنگی ئەو دەگرمێنیت؟ ئێستا بە پایەبەرزی و سەرفرازی خۆت بڕازێنەوە، ڕێز و شکۆمەندی بپۆشە. لافاوی تووڕەییەکەت بڕێژە و تەماشای هەموو لووتبەرزێک بکە و نزمی بکەرەوە، سەیری هەموو خۆبەزلزانێک بکە و زەلیلی بکە، لە جێی خۆیان پێ بە خراپەکاراندا بنێ. تێکڕا لەناو خۆڵ نوقومیان بکە، لە تاریکیدا ڕوویان بەند بکە. منیش دان بەوەدا دەنێم، کە دەستی ڕاستی خۆت دەتوانێت ڕزگارت بکات. «سەیری بەهێمۆت بکە، کە لەگەڵ تۆ دروستم کرد وەک مانگا گیا دەخوات. ئەوەتا هێزەکەی لە کەمەریەتی و تواناکەی لە ماسوولکەکانی سکیەتی. کلکی وەک داری ئورز شۆڕ دەکاتەوە؛ ماسوولکەکانی ڕانی یەکیان تەنیوە. ئێسکەکانی لوولەی بڕۆنزن، چوارپەلی وەکو لوولەی ئاسنن. ئەو سەرەتای کارەکانی خودایە، بەڵام دروستکەرەکەی دەتوانێت بە شمشێر لێی نزیک بێتەوە. چیاکان سەوزایی بۆ دەردەخەن و هەموو ئاژەڵی کێوی لەتەنیشتی یاری دەکەن. لەژێر درەختەکانی لۆتس ڕادەکشێت، خۆی دەشارێتەوە لەنێو قامیشی زۆنگەکاندا. درەختەکانی لۆتس بە سێبەرەکانیان دایدەپۆشن؛ شۆڕەبی کەنار جۆگەکان دەوری دەدەن. ئەگەر ئاوی ڕووبار هەستێت یان ڕووباری ئوردونیش تەووژم بۆ دەمی بهێنێت، ئەو دڵنیایە و ترسی لێ نانیشێت. ئایا کەس دەتوانێت ڕوو بە ڕوو ڕاوی بکات، یان بە تەڵە بیگرێت و لووتی کون بکات؟
ئەیوب 40 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەیوب 40
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەیوب 3:40-24
5 Days
Life is not easy, and along with the hard days come many negative emotions. Generally, we deal with them by venting, stewing, or hiding. Did you know that many of the Psalms are prayers born out of these strong emotions? These reading plans will explore the raw and honest prayers of fear, pain, guilt, and doubt found in the Psalms, teaching us how to share these feelings with the Lord.
7 Days
What exactly happened, “In the beginning …” and in the time that followed? Throughout most of history, Genesis was considered an accurate and reliable record, but over the past 250 years, it has become one of the most controversial books of all time. Events like Creation of the universe in six days, a real Adam and Eve, and a global Flood are now questioned by many… including some Christians. Study the compelling truth Genesis provides in this 7-day plan inspired by the feature film IS GENESIS HISTORY?
It weighs you down. It keeps people out. It’s heavy and painful—it’s the grudge. Many of us may not realize it, but we’re carrying grudges that need to come out of darkness and into the light. Learn how you can find freedom through forgiveness in this 7-day Bible Plan accompanying Pastor Craig Groeschel’s message series, The Grudge.
8 days
Are you experiencing the pain and grief of pregnancy loss? Let's walk together through the many emotions, ask the hard questions, and seek Biblical answers. God's inconceivable redemption is not only possible in the darkest moments, but most evident and surprising in them.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان