ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «زانیم کە دەتوانیت هەموو شتێک بکەیت؛ ئەوەی تۆ پلانت بۆ داناوە مەحاڵ نابێت. پرسیارت کرد: ”ئەمە کێیە، بێ زانیاری ڕاوێژی من دەشارێتەوە؟“ بێگومان من ئەوەی تێی نەگەیشتم بە دەممدا هات، بە کارە سەرسوڕهێنەرەکان لەسەرمەوە کە نەمدەزانین. «فەرمووت: ”ئێستا گوێ بگرە من قسە دەکەم؛ لێت دەپرسم و پێم دەڵێیت.“ بە گوێی خۆم هەواڵەکانی تۆم بیست، ئێستاش چاوەکانم تۆیان بینی. لەبەر ئەوە خۆم ڕەت دەکەمەوە و لەناو خۆڵ و خۆڵەمێشدا تۆبە دەکەم.» دوای ئەوەی یەزدان بەم وشانە قسەی لەگەڵ ئەیوبدا کرد، یەزدان بە ئەلیفازی تێمانی فەرموو: «تووڕەییم لە تۆ و لە هاوڕێیەکانت جۆشا، چونکە ئێوە وەک ئەیوبی بەندەم بە ڕاستی سەبارەت بە من قسەی ڕاستتان نەکرد. ئێستاش ئێوە حەوت گا و حەوت بەران ببەن و بڕۆن بۆ لای ئەیوبی بەندەم، لە پێناوی خۆتان قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن. ئەو کاتە ئەیوبی بەندەم لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکات، منیش قبوڵی دەکەم. من بەپێی گێلایەتییەکەی خۆتان هەڵسوکەوتتان لەگەڵ ناکەم، لەبەر ئەوەی ئێوە وەک ئەیوبی بەندەم بە ڕاستی سەبارەت بە من قسەی ڕاستتان نەکرد.» ئیتر ئەلیفازی تێمانی و بیلدەدی شوحی و چۆفەری نەعماتی ڕۆیشتن و ئەوەیان کرد کە یەزدان پێی فەرموون، یەزدانیش نوێژەکەی ئەیوبی قبوڵ کرد. دوای ئەوەی ئەیوب لە پێناوی هاوڕێیەکانی پاڕایەوە، یەزدان ئەوەی هی ئەیوب بوو بۆی گەڕاندەوە، بە دووقاتیش ئەوەی هەیبوو بۆی زیاد کرد.
ئەیوب 42 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەیوب 42
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەیوب 1:42-10
3 Days
We know that God is a caring and loving God so why does He sometimes say “no” to our prayers or circumstances? Why is there confusing silence when it seems that the plans we have prayed are so in line with His will? In this 3-day plan, pray along with someone who has experienced that confusion and that pain. Pray for clarity, but also for understanding and perspective as God takes you through the difficult journey of knowing how to respond when God says “no.”
God is a God of restoration; He can make everything new again by His presence. Whatever we think we may have lost—our dreams, our health, our relationships, our innocence, our economy, our peace—God is able to restore us many times over!
5 Days
Experiencing a miscarriage is one of the most difficult and heart-wrenching losses a woman can go through. It’s often accompanied by anger, doubt, grief, loneliness, and shame, just to name a few. This plan will help bring healing to your weary soul and guidance to the thoughts of doubt, showing you how to find hope and God in your loss.
This 5-day study explores Job's charge against God and His remarkable reminder that He is in control of the universe, He cares about the world, and He knows us personally and individually. You're invited to experience the wisdom of God with Job!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان