یەزدانیش بایەکی مەزنی بۆ سەر دەریاکە نارد و ڕەشەبایەکی مەزن لە دەریاکە هەڵیکرد، خەریک بوو کەشتییەکە پارچەپارچە بێت. کەشتیوانەکان ترسان، هەریەکەیان هاواری بۆ خوداوەندەکەی خۆی کرد، ئەو شتانەی کە لەناو کەشتییەکەدا بوون فڕێیان دایە ناو دەریاکە، بۆ ئەوەی باری خۆیان سووک بکەن. کەچی یونس چوو بووە نهۆمی خوارەوەی کەشتییەکە و پاڵکەوتبوو، لە خەوێکی قووڵدا بوو. سەرۆکی سەوڵ لێدەرەکان چووە لای و پێی گوت: «ئەوە بۆچی نوستوویت؟ هەستە هاوار بکە بۆ خوداوەندەکەت، بەڵکو ئاوڕمان لێ بداتەوە و لەناونەچین.» ئینجا کەشتیوانەکان بە یەکتریان گوت: «وەرن با تیروپشک بکەین، بۆ ئەوەی بزانین ئەم بەڵایە بەهۆی کێیە.» ئیتر تیروپشکیان کرد و کەوتە سەر یونس. لێیان پرسی: «پێمان بڵێ بەهۆی کێ تووشی ئەم بەڵایە بووین؟ ئیشت چییە و لەکوێوە هاتوویت؟ سەر بە چ خاکێکیت و لە چ نەتەوەیەکیت؟» ئەویش وەڵامی دانەوە: «من عیبرانیم و لە یەزدان دەترسم، خودای ئاسمان، ئەوەی دەریا و وشکانیی دروستکردووە.» پیاوەکان ترسێکی زۆریان لێ نیشت و لێیان پرسی: «بۆچی ئەمەت کرد؟» پیاوەکان زانییان کە لە یەزدان هەڵاتووە، چونکە پێشتر پێی گوتبوون. لێیان پرسی: «چیت لێ بکەین بۆ ئەوەی دەریاکە هێمن بێتەوە؟» چونکە دەریاکە زیاتر هەڵدەچوو. ئەویش وەڵامی دانەوە: «بمبەن و فڕێمبدەنە ناو دەریاکەوە، ئیتر دەریاکەتان لێ هێمن دەبێتەوە، چونکە من دەزانم بەهۆی منەوەیە ئەم ڕەشەبا مەزنەتان لەسەرە.»
یونس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یونس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یونس 4:1-12
4 Days
Are you sold out for Jesus? Is He your One Thing? Is He your greatest treasure and your closest friend? If not, what's stopping you from inhabiting that place of total surrender? Over the next 4 days we invite you to ignite your passion and make Jesus that One Thing in your life!
Jonah’s story reminds us that God’s compassion extends to both the prideful prophet and the wicked unbeliever. Despite all of Jonah’s resistance and hard-heartedness, God’s merciful message of repentance was still delivered to the Ninevites. The Ninevites' repentance shows us nothing can thwart God's plans of redemption.
Far from being some fairytale about a fish, the book of Jonah is a real story about God’s grace, compassion, and love—even toward wayward people—and his commitment to spreading his message around the world. In this four-day plan, pastor David Platt shows us God is determined to spread his Word to all the nations of the earth, and God uses his people to carry out this mission.
5 Days
What's your personal calling? We all need to live a life worthy of the calling we have received. Purpose and calling are closely related. From the Bible, we can clearly identify 5 reasons to exist in this world: 1. To be in relationship with Him. 2. To be in God's family 3. To be like Christ 4. To use your gifts. 5. To be on mission with God
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان