«جا زۆر بەهێز بن بۆ پاراستن و کارکردن بە هەموو ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتی موسادا نووسراوە، بەبێ ئەوەی کە بەلای ڕاست یان چەپدا لێی لابدەن. تێکەڵی ئەم نەتەوانە مەبن، ئەوانەی لەگەڵتان ماونەتەوە ناوی خوداوەندەکانیان مەهێنن، سوێندیان پێ مەخۆن، مەیانپەرستن و کڕنۆشیان بۆ مەبەن. بەڵکو دەست بە یەزدانی پەروەردگارتانەوە بگرن هەروەک هەتا ئەمڕۆ کردووتانە. «یەزدان نەتەوە مەزن و بەهێزەکانی لەبەردەمتان دەرکردووە و هەتا ئەمڕۆش کەس لەبەردەمتاندا خۆی ڕانەگرتووە. یەک پیاو لە ئێوە هەزار دەردەپەڕێنێت، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لە جیاتی ئێوە دەجەنگێت هەروەک بەڵێنی پێدان. جا زۆر ئاگاداری خۆتان بن کە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت. «بەڵام ئەگەر گەڕانەوە و هاوپەیمانیێتی بەجێماوەکانی ئەو نەتەوانەوەتان کرد، ئەوانەی کە لەگەڵتان ماونەتەوە، ژن و ژنخوازیتان لەگەڵدا کردن و هەڵسوکەوتتان لەگەڵیان کرد، ئەوا باش بزانن کە ئیتر یەزدانی پەروەردگارتان ئەو نەتەوانە لەبەردەمتان دەرناکات، بەڵکو دەبنە داو و تەڵە، قامچی لەسەر پشتتان و دڕک لەناو چاوتان، هەتا لەسەر ئەو خاکە چاکە لەناودەچن کە یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون. «ئەوەتا خەریکە منیش ئەمڕۆ وەک هەموو دانیشتووانی زەوی کۆچی دوایی دەکەم، ئێوەش بە هەموو دڵ و بە هەموو دەروونتانەوە دەزانن کە تەنها یەک بەڵێن نەشکاوە لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان دەربارەی ئێوە فەرمووبووی، هەمووی بۆتان هاتە دی، یەک بەڵێنی لێ نەشکاوە. ئاواش دەبێت، هەروەک چۆن هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدانی پەروەردگارتان دەربارەی ئێوە بەڵێنی دابوو هاتە دی، بە هەمان شێوە یەزدان هەموو شتە خراپەکانتان بەسەردا دەهێنێت، هەتا لەسەر ئەم خاکە چاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێیداون لەناوتان دەبات. ئەگەر پەیمانەکەی یەزدانی پەروەردگارتان بشکێنن کە فەرمانی پێ کردن، بڕۆن و خوداوەندی دیکە بپەرستن و کڕنۆشی بۆ ببەن، تووڕەیی یەزدان بەسەرتاندا دەجۆشێت و بە زوویی لەسەر ئەو خاکە چاکە لەناودەچن کە پێیداون.»
یەشوع 23 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەشوع 23
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەشوع 6:23-16
5 Days
The Bible provides us with numerous examples of what trusting the Lord and walking with Him looks like when we are older. Let this 5-day plan help you reflect on the truth that your later years can be a time of great blessing, giving you the opportunity to pass your wisdom onto those around you and to enjoy the fruit of a life walked faithfully with God.
7 Days
“The war is over - God has given your brothers rest.” We also have an inheritance, and the war is over. Jesus won every battle on the cross. This plan covers the central theme of Joshua - Love God and serve Him if you want to enjoy His blessings. This stand-alone plan is also part 9 of a 10 part series.
9 Days
Is Christianity particularly fit for the faint of heart? For those who can't do without a God to help them? Or do you need courage to be a Christian? In this reading plan, we will explore the ways we need courage to follow Jesus. We will also look at ways in which belief in God provides us with courage - both to do mundane tasks and seemingly impossible things.
10 Days
This study of the Old Testament will help you understand how all the stories fit together and what lessons can be applied to your life today. You will better understand how God graciously reaches out to you, His child, and calls you to Himself just as He did to His people in the Old Testament.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان