من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینی بە گۆچانی تووڕەیی ئەو. منی بە پێش خۆی دا و منی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک. بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوە بە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ. گۆشت و پێستی منی پیرکرد، ئێسکەکانی شکاندم. دەوری گرتم و گەمارۆی دام بە ژەهر و ناخۆشی. ناچاری کردم لەناو تاریکیدا نیشتەجێ بم وەک ئەوانەی لەمێژە مردوون. لەناو پەرژینێک بەندی کرد بۆ ئەوەی نەتوانم هەڵبێم، زنجیرەکانی منی قورس کرد. هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم، بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت. بەردی تاشراوی کەڵەکە کرد و ڕێگای منی پێ گرت، ڕێڕەوەکانی منی خواروخێچ کرد.
شینەکانی یەرمیا 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە شینەکانی یەرمیا 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: شینەکانی یەرمیا 1:3-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان