لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

شینەکانی یەرمیا 17:3-26

شینەکانی یەرمیا 17:3-26 KSS

من لە ئاشتی بێبەش کراوم، سەرکەوتنم لەبیرچووەوە. ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما، هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.» دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم، وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون. بە باشی بەبیرم دێتەوە، لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە. بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و لەبەر ئەوە هیوام هەیە: بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین، چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت. ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛ دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە. بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە، لەبەر ئەوە هیوام بەوە.» یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە، بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات. باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە شینەکانی یەرمیا 17:3-26