کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ، ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟ ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟ بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟ با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان. با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین: «ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین، تۆش لێمان خۆش نەبوویت. «خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین، بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت. بە هەور خۆت داپۆشی بۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات. ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراو لەنێو گەلان. «هەموو دوژمنانمان دەمیان لێمان کردەوە. ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا، لەناوچوون و وێرانی.» چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژن لەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون. چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستن بەبێ پسانەوە، تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوە تەماشای خوارەوە بکات و ببینێت.
شینەکانی یەرمیا 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە شینەکانی یەرمیا 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: شینەکانی یەرمیا 37:3-50
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان