پیلاتۆس دیسان بانگی کردن، دەیویست عیسا ئازاد بکات. بەڵام هاواریان دەکرد: «لە خاچی بدە! لە خاچی بدە!» بۆ جاری سێیەم پێی گوتن: «بۆ؟ ئەمە چ خراپەیەکی کردووە؟ من تاوانێکی تێدا نابینم کە سزایەکەی مردن بێت. لەبەر ئەوە تەمبێی دەکەم و ئازادی دەکەم.» بەڵام ئەوان پێداگرییان کرد و بە دەنگی بەرز داوایان دەکرد لە خاچ بدرێت، جا بەمە قسەکەیان سەرکەوت. پیلاتۆسیش بڕیاری دا داواکارییەکەیان جێبەجێ بکرێت. ئەوەی لەبەر ڕاپەڕین و کوشتن فڕێدرابووە زیندانەوە ئازادی کرد، ئەوەی داوایان کرد، عیساشی دایە دەست خواستی ئەوان.
لۆقا 23 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 23
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 20:23-25
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان