ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم: ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو، ئیسحاق باوکی یاقوب بوو، یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو، یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو کە تامار دایکیان بوو، پێرێز باوکی حەسرۆن بوو، حەسرۆن باوکی ڕام بوو، ڕام باوکی عەمیناداب بوو، عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو، نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو، سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو، بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو، عوبێد باوکی یەسا بوو، یەسا باوکی داودی پاشا بوو. داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی کە پێشتر ژنی ئوریا بوو، سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو، ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو، ئەبیا باوکی ئاسا بوو، ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو، یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو، یەهۆرام باوکی عوزیا بوو، عوزیا باوکی یۆتام بوو، یۆتام باوکی ئاحاز بوو، ئاحاز باوکی حەزقیا بوو، حەزقیا باوکی مەنەشە بوو، مەنەشە باوکی ئامۆن بوو، ئامۆن باوکی یۆشیا بوو، یۆشیا باوکی یەهۆیاکین و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل. لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل، یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو، شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو، زروبابل باوکی ئەبیهود بوو، ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو، ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو، ئازور باوکی سادۆق بوو، سادۆق باوکی ئەکیم بوو، ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو، ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو، ئەلعازار باوکی مەتان بوو، مەتان باوکی یاقوب بوو، یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح ناودەبردرێت. بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن. لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە.
مەتا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەتا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەتا 1:1-18
3 Days
As a young father of two precious children, Tommie Harris Jr. lost his wife to a brain aneurysm. At that point, he had to learn to stand on his knees. Tommie was a chubby kid, a high school athlete, a college football All-American and an NFL star. This plan is the final installment in the Playing Through the Pain series.
There are good parts, bad parts, and ugly parts in the Bible, and God uses all of it to tell the story of His overwhelming grace and of our undeserved redemption. And Jesus’ own genealogy is no different. In this Plan, we’re diving into the messy parts of Jesus’ family history to see how God uses it all to reveal His justice, mercy, and endless love.
In this three-day devotional, Dr. LaDonna C. Osborn provides a stirring message. She challenges us to focus on Jesus, the Prince of Peace, whose reign in our lives begins when we turn to Him. As we follow His ways, He transforms us, and we can experience a profound and lasting peace that the world has never known.
4 Days
Tony Evans gives you a book summary for each of the Gospels in this four-day reading plan, helping you to gain a broader understanding of this important section of the Bible.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان