عیسا لەوێ ڕۆیشت و چوو بۆ ناوچەکانی سور و سەیدا. ژنێکی کەنعانی خەڵکی دەوروبەری ئەوێ، بەرەو ڕووی هات و هاواری کرد: «گەورەم، ئەی کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە! کچەکەم بەهۆی ڕۆحی پیسەوە ئازارێکی زۆری هەیە.» بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە. قوتابییەکانی هاتنە پێشی و تکایان لێی کرد: «بەڕێی بکە، وا بەدوامانەوە هاوار دەکات.» وەڵامی دایەوە: «من تەنها بۆ مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم.» بەڵام ژنەکە هات و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، یارمەتیم بدە!» وەڵامی دایەوە: «ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سەگ.» ژنەکە گوتی: «ڕاستە گەورەم، بەڵام سەگیش لەو پاشماوەیە دەخوات کە لە خوانی گەورەکانی بەردەبێتەوە.» ئینجا عیسا وەڵامی دایەوە: «خانم، باوەڕی تۆ بەهێزە! ئەوەی داوای دەکەیت با بۆت ببێت.» لەو کاتەوە کچەکەش چاک بووەوە. ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و هاتە لای دەریاچەی جەلیل، چووە سەر شاخێک و لەوێ دانیشت. ئەوە بوو خەڵکێکی زۆر هاتنە لای، شەل و کوێر و گۆج و لاڵ و زۆری دیکەشیان لەگەڵ بوو، لەبەرپێی دایاننان، ئەویش چاکیکردنەوە. تەنانەت خەڵکەکە سەرسام بوون کە بینییان لاڵ قسە دەکات و گۆج چاکدەبێتەوە و شەل بە ڕێکی دەڕوات و کوێر دەبینێت، جا ستایشی خودای ئیسرائیلیان کرد. ئینجا عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و فەرمووی: «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن. ناشمەوێت بە برسیێتی بیاننێرمەوە، نەوەک لە ڕێگا بڕ نەکەن.» قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «لەم چۆڵەوانییە ئەو نانە زۆرەمان لەکوێ بوو بۆ ناندانی ئەم هەموو خەڵکە؟» عیساش پێی فەرموون: «چەند نانتان پێیە؟» گوتیان: «حەوت، لەگەڵ چەند ماسییەکی بچووک.» ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن. حەوت نان و ماسییەکانی لێ وەرگرتن و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان، قوتابییەکانیش دایانە خەڵکەکە. هەموو خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە. نانخۆران چوار هەزار پیاو بوون، بێجگە لە ژن و منداڵ.
مەتا 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەتا 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەتا 21:15-38
3 Days
Are there moments when you wonder if God really hears your prayers? Times when you wonder if it even really made a difference? This plan explores prayer when it feels useless, unfulfilling, and empty. Check it out to be encouraged and know that you're not alone!
5 Days
Cru is a movement dedicated to helping everyone know someone who truly follows Jesus. In July 2015, over 5,000 Cru staff gathered for a week of inspirational growth - leaving with refreshed hearts and renewed vision. Each of these five devotionals from Cru15 contains a short audio segment from a main speaker (1-2 minutes). Our prayer is that these highlights help you trust God to make your life count.
5 days
We know Jesus works in miraculous ways, but do we believe he can do it with our own circumstances? In this study, we will explore all four gospels of the Bible and discovering the ways Jesus healed, provided, calmed, and resurrected. This study is about believing in the power of God who can accomplish anything. There's nothing too big and there's nothing too small for us to bring to him.
Do you ever feel unseen, unheard, and unknown? Though centuries apart from your life today, the women who knew Jesus felt similar fears and insecurities. Join Pastor and Bible teacher Paige Allen as she takes a second look at the life-changing encounters of unnamed women who came face-to-face with Jesus. Although their names are not etched in the writings of Scripture, they are etched in His heart.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان