ئینجا نەوەی ئیسرائیل، هەموو کۆمەڵەکە هاتنە چۆڵەوانی چن لە مانگی یەکدا و گەل لە قادێش چادریان هەڵدا و لەوێدا مریەم مرد و لەوێش نێژرا. ئاو نەبوو بۆ کۆمەڵ، جا لە دژی موسا و هارون کۆبوونەوە و گەل کردیان بە دەمەقاڵێ لەگەڵ موسا و گوتیان: «خۆزگە وەک براکانمان لەبەردەم یەزدان لەناوبچووینایە! بۆچی کۆمەڵی یەزدانتان هێنایە ئەم چۆڵەوانییە هەتا تێیدا خۆمان و مەڕوماڵاتمان بمرین؟ بۆچی ئێمەتان لە میسرەوە هێنایە دەرەوە تاکو بمانهێنن بۆ ئەم شوێنە خراپە؟ ئەم شوێنە دانەوێڵە و هەنجیر و مێو و هەناری لێ نییە، ئاوی خواردنەوەشی لێ نییە!» جا موسا و هارون لەبەردەم کۆمەڵەوە هاتنە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و بەسەر ڕوویاندا کەوتن و شکۆمەندی یەزدانیان بۆ دەرکەوت. یەزدانیش بە موسای فەرموو: «گۆچانەکە ببە و کۆمەڵ کۆبکەرەوە، تۆ و هارونی برات لەبەرچاویاندا بەو تاشەبەردە بڵێن هەتا ئاوەکەی بدات، جا لە تاشەبەردەکەوە ئاویان بۆ هەڵدەقوڵێت و کۆمەڵ و مەڕوماڵاتەکانیان ئاو دەدەیت.» موساش گۆچانەکەی لەبەردەم یەزدانەوە برد وەک فەرمانی پێ کرد. موسا و هارون جەماوەریان لەپێش تاشەبەردەکە کۆکردەوە، موسا پێی گوتن: «ئەی یاخیبووان گوێ بگرن، ئایا لەم بەردەوە ئاوتان بۆ دەربهێنین؟» موسا دەستی بەرزکردەوە و بە گۆچانەکەی دوو جار لە تاشەبەردەکەی دا، جا ئاوێکی زۆر هەڵقوڵا و کۆمەڵ و مەڕوماڵاتەکانیشیان لێیان خواردەوە. بەڵام یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: «لەبەر ئەوەی متمانەتان پێ نەکردم، تاکو لەبەرچاوی گەلی ئیسرائیل من بە پیرۆز نیشان بدەن، هەر لەبەر ئەوە ئەم کۆمەڵە نابەنە ناو ئەو خاکەی پێم داون.» ئەمە مێرگی مەریبایە کە نەوەی ئیسرائیل لەگەڵ یەزداندا دەمەقاڵێیان کرد و ئەویش لەنێویاندا پیرۆزی خۆی نیشان دان.
سەرژمێری 20 بخوێنەوە
گوێگرتن لە سەرژمێری 20
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: سەرژمێری 1:20-13
5 days
If you've been single for a long stretch of time, you may be asking God some questions. If you've wondered the purpose of your waiting, you're just like me. In this devotion, we'll discuss the mountains and the valleys of waiting through the stories of Moses, Ruth, Jacob, Paul, and Abraham.
5 Days
The Bible doesn't shy away from the reality of masculine instincts nor all of the ways those instincts can lead to destruction. Examining the lives of five men of the Bible, The 5 Masculine Instincts shows that these men aren't masculine role models or heroes but are men who wrestled with their own desires and, by faith, matured them into something better.
Even if you have turned your back to God, it's never to late to come back to God. In this devotional you'll find life-changing lessons that we learn from five more comeback stories in the Bible. This devotional is geared towards middle schoolers and high schoolers and is part 2 of the 3 part series: "The Comeback" by The Free Youth Ministry of Chicago Tabernacle.
27 days
In the book of Numbers, God demonstrates himself as a pillar of fire and a pillar of smoke, faithfully leading his often rebellious people through the wilderness. Although the faithless wilderness generation was barred from entering the promised land, God was raising up a generation to lead the people from their wandering into the conquest of the land of Canaan.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان