ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان، لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان، لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان، ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن: لە عیران خێڵی عیرانییەکان. ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون. ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان. نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان، لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان، لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان. لە شوفام خێڵی شوفامییەکان، لە حوفام خێڵی حوفامییەکان. نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون: لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان. ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون. ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شوحام خێڵی شوحامییەکان. ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان، هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون. نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە یمنە خێڵی یمنییەکان، لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان، لە بەریعە خێڵی بریعییەکان، لە نەوەی بەریعە: لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان، لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان، کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو. ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون. نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان، لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان، لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان، لە شلێم خێڵی شلێمییەکان. ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون. ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی. یەزدان بە موسای فەرموو: «خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت. بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ، بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن، لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.» ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان: بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان، بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان، بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان. ئەمە خێڵەکانی لێڤییە: خێڵی لیبنییەکان، خێڵی حەبرۆنییەکان، خێڵی مەحلییەکان، خێڵی موشییەکان، خێڵی قۆرەحییەکان. عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو. ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو. هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو. بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن. تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا. ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد. ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد. لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.
سەرژمێری 26 بخوێنەوە
گوێگرتن لە سەرژمێری 26
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: سەرژمێری 35:26-65
30 Days
TOGETHER IN HIS WORD a Church-Wide Two-Year Bible Reading Plan for reading through the Bible chronologically
31 Days
In the beginning was the Word … but what came next? This plan is for anyone who wants a better understanding of the Bible. It provides a chronological reading program that endeavors to place all biblical passages in their date order. Part Three of this twelve-part one-year reading plan is titled 'From Joshua to Samuel, 1452 BC–1145 BC'.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان