ئامانجم ئەوەیە مەسیح بناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازاری بم، وەک ئەو بم لە مردنی، تاوەکو بگەمە هەستانەوەی نێو مردووان. من ناڵێم پێشوەخت هەموو ئەمەم بەدەستهێناوە یان گەیشتوومەتە ئامانج، بەڵکو کۆشش دەکەم ئەوە بەدەستبهێنم کە عیسای مەسیح لە پێناویدا منی بەدەستهێنا. خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم، بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان. با هەموو ئەوانەمان کە لە ڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتووین، ئاوا بیر بکەینەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات. با دەست بەوەوە بگرین کە بەدەستمان هێناوە. ئەی خوشک و برایانم، پێکەوە لاسایی من بکەنەوە و بڕواننە ئەوانەی ئاوا دەژین، بەگوێرەی ئەم نموونەیەی ئێمە پێمان دان. زۆرم پێ گوتن، ئێستاش بە گریانەوە دەڵێم، زۆر کەس بە شێوەیەک دەژین، دوژمنی خاچی مەسیحن، ئەوانە کۆتاییان لەناوچوونە، خودایان سکیانە و شانازی بە شەرمەزاربوونیانەوە دەکەن، بیر لە شتی دنیایی دەکەنەوە. بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات.
فیلیپی 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە فیلیپی 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: فیلیپی 10:3-21
3 Days
This classic piece of literature (ghostwritten by Heather Hair) shines light on the power of practicing God's presence. In this short reading plan, hear from the author Brother Lawrence (1614 - 1691) as he gives deep, spiritual direction from his deathbed.
Get a glimpse into the rich truths in Bishop Courtney McBath’s book, Living at the Next Level. We weren’t meant to simply survive, or take hold of salvation merely to go to heaven. Instead, God desires us to take hold of the abundant, joyful, rewarding life that comes as a direct result of communion and relationship with Him!
Holy Week is an invitation to journey with Christ. As we learn to walk the way of the cross with him, may we be inspired to take up our own cross in sacrificial obedience and true humility. This week, our Lord reminds us that darkness gives way to light, and death will not have the final word!
The New Testament continues to explain the Gospel to people who already received it because, as humans, we have a hard time remembering what God has done to save us. We have peace with God the Judge because Christ took our condemnation upon Himself. Yet God the Father still disciplines His children. As a Christian, how do I deal with a guilty conscience? I confess and repent of my sins.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان