لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
فیلیپی شارێکی مەکدۆنی بوو لە باشووری یۆنان، لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیدا بوو. دانیشتووانەکەی بە هاوڵاتی ڕۆمانی هەژمارد دەکران و زۆربەیان سەربازی خانەنشینکراوی ڕۆمانی بوون. لەدوای ئەوەی لە خەوندا پێی ڕاگەیەنرا ‏(کردار 16‏:6‏-10‏)‏، پۆڵس و هاوەڵانی لە یەکەمین گەشتیان بۆ کیشوەری ئەوروپا یەکەمین کڵێسایان لەو کیشوەرە لە فیلیپی دامەزراند ‏(کردار 16‏:11‏-40‏)‏. دواتر کەسانێکی دیکە جێگەی ئەویان لە بەڕێوەبردنی کڵێساکەدا گرتەوە ‏(4‏:15‏)‏.
پۆڵس لە ساڵی (61 ز.) لەکاتێکدا لە ڕۆما لەنێو کۆتی بەندیخانەدا بوو، ئەم نامەیە بۆ باوەڕدارانی فیلیپی دەنووسێ. سوپاسیان دەکات سەبارەت بەو یارمەتییەی لەگەڵ دەستی ئەپەفرۆدیتۆس بۆیان ناردووەتە بەندیخانە ‏(4‏:18‏)‏. هەروەها تێیدا چەندین جار دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێ، بە تایبەتیش بۆ بەشداریکردنی ئەوان لە ڕاگەیاندنی مژدەی مەسیح ‏(1‏:4‏-5‏)‏. «هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن، دیسان دەڵێمەوە، دڵشاد بن!» ‏(4‏:4‏)‏.
لەم نامەیەدا باوەڕداران بۆ مزگێنیدان هاندەدات، تاکو لە یەکێتیدا بچەسپێنن و لە ئاست یەکتردا خۆیان بە بچووکتر بزانن. دواتر لە نێردراوی بەدکار ئاگاداریان دەکاتەوە ‏(3‏:2‏-3‏،18‏-19). هەروەها دەریدەخات کە ناسینی مەسیح و یەکبوونی لەگەڵ ئەو لە هەستانەوە و ئازارکێشان ئامانجی سەرەکییەتی ‏(3‏:10‏-14‏)‏. دەکرێ ئەم نامەیە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بکەین:
1. سڵاو و نوێژ ‏(1‏:1‏-11‏)‏.
2. بارودۆخی نێردراویێتی پۆڵس ‏(1‏:12‏-30‏)‏.
3. ژیانی مەسیح نموونەیە بۆ خزمەت ‏(2‏:1‏–2‏:18‏)‏.
4. پێشکەشکردنی نموونەی کەسایەتییەکی چاک بۆ چاولێکردن ‏(2‏:19‏-30‏)‏.
5. ئاگادارکردنەوە لە دژی مامۆستای تەوراتگەریێتی و بەڕەڵایی ‏(3‏:1‏–4‏:1‏)‏.
6. هاندان و سڵاوی کۆتایی ‏(4‏:2‏-23‏)‏.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

فیلیپی ‮کورتە باسێک‬: KSS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە