ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە، ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت، چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت و لێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن. بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت، بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت، بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبن لە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان. پیاوی دانا بەتوانایە، کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت. بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت، سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە. دانایی بەرزە بۆ گێل، لە کۆڕی ناو دەروازەدا دەمی لێک ناکاتەوە. ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە، بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت. پیلانی گێلایەتی گوناهە، خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە. ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە، بێ هێزیت! ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن و لەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە. ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،» ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟ ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟ ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟ ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە و شیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە، هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە. ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت و ئومێدبڕ نابیت. وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست، هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی، چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە، بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت. بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە، بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت، نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت، جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە. مەراق لە خراپەکاران مەخۆ، ئیرەیی بە بەدکاران مەبە، چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت و چرای بەدکاران دەکوژێتەوە. ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە، تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە، چونکە بەڵایان لەپڕ دێت، بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟ هەروەها ئەمەش قسەی دانایانە: لایەنگریکردن لە دادوەری باش نییە. ئەوەی بە بەدکار بڵێت: «تۆ بێتاوانی،» گەلان نەفرەتی لێ دەکەن و نەتەوەکان تاوانباری دەکەن. بەڵام ئەوانەی بەدکار تاوانبار دەکەن دەکەونە خۆشی و بەرەکەتی باشیان بەسەردا دەڕژێت. وەڵامی ڕاست وەک ماچی لێوە. کاروباری خۆت لە دەرەوە ڕاپەڕێنە و لە کێڵگەکەت ئامادەی بکە، دوای ئەمە ماڵی خۆت بنیاد بنێ. بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە، بە لێوەکانت فێڵ مەکە. مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم، سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.» بەلای کێڵگەی پیاوی تەمبەڵ تێپەڕیم، بەلای ڕەزەمێوی کەسی تێنەگەیشتووش. چقڵ هەمووی داگرتبوو، گەزگەزکە هەمووی داپۆشی بوو، کەڵەکە بەردەکانی ڕووخابوو. تەماشام کرد و لە دڵی خۆمدا لێکم دایەوە، بینیم و وانەم لێ وەرگرت: کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون، کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان، ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت، نەبوونیشت وەک چەکدار.
پەندەکانی سلێمان 24 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 24
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 1:24-34
30 Days
This devotional is a 30-day journey of discovering wisdom through the book of Proverbs, originally shared with the MOSAIC community on the church’s Deep devotional. Written by pastors at MOSAIC, the series uncovers how we understand, obtain, and develop wisdom in our lives. With topics ranging from dating to social justice, dive deep with us as we explore wisdom through the words of scripture!
31 Days
In these times of fake news where everyone is an ‘expert’, too often we are deceived into the world's thinking and lies. Seeking Real Wisdom infuses Biblical truth through meditations through Proverbs. The plan highlights one chapter of Proverbs per day with reflections monthly to meditate on. Read just one month or sign up monthly for a whole year- either way this devo will help you in Seeking Real Wisdom!
In this study, we go through the book of Proverbs daily. Proverbs remind us that God is in the details of our lives, but we need Holy clarity, insight, and discernment to live out our faith in wisdom. This book covers every aspect of life, from relationships to Spiritual growth. Wisdom fills the breach between the Principles, Promises, and Commands of God as you pray for direction. Be Encouraged!
This 31-day devotional from Daniel Southern on leadership focuses on passages and themes from Proverbs. Discover how true leadership is developed in the wisdom and strength of God's Spirit.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان