لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەندەکانی سلێمان 23:26-28

پەندەکانی سلێمان 23:26-28 KSS

وەک گۆزەی گڵینی داپۆشراوە بە خڵتی زیو قسەی شیرین لە دڵێکی خراپەوە. قین لە دڵ بە لێوەکانی خۆی دەشارێتەوە، بەڵام لە ناخیدا فڕوفێڵ دادەنێتەوە. ئەگەر قسەی شیرینی کرد باوەڕی پێ مەکە، چونکە حەوت شتی قێزەون لە دڵیدایە. هەرچەندە بە فێڵ قینی خۆی بشارێتەوە، خراپەی لەناو کۆمەڵدا ئاشکرا دەبێت. ئەوەی چاڵێک هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت، ئەوەی بەردێک گلۆر بکاتەوە بەرەو خۆی دەگەڕێتەوە. زمانی درۆ ڕقی لەوانە دەبێتەوە کە برینداریان دەکات، زمانی لووسیش وێرانکاری دەکات.