پەندەکانی سلێمان 23:4-27
پەندەکانی سلێمان 23:4-27 KSS
لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە، چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە. خواری لە دەمت داماڵە و چەوتی لە لێوانت دووربخەوە. با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت. ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە، هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن. بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە، پێت لە خراپە دووربخەوە.





