ئایا دانایی بانگەواز ناکات؟ ئەی تێگەیشتن دەنگی خۆی هەڵنابڕێت؟ لەسەر لووتکەی بەرزاییەکان، لەسەر ڕێگاکان، لە چواڕیانەکان ڕادەوەستێت. لەلای دەروازەی شارەکان، لەبەردەم دەرگاکان، هاوار دەکات: «ئەی خەڵکینە، بۆ ئێوە بانگ دەکەم، دەنگم بۆ ئادەمیزادە. ساویلکەکان، فێری ژیری بن، گێلەکان، فێری تێگەیشتن بن. گوێ بگرن، چونکە باسی شتی بەرزتان بۆ دەکەم، کردنەوەی لێوەکانم بۆ ڕاستەڕێییە. ڕاستگۆیی وێردی دەممە، خراپەش قێزەونە بۆ لێوەکانم. قسەکانی دەمم هەموو ڕاستودروستن، هیچ فێڵ یان خواروخێچی تێدا نییە. هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو، ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە. تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو، زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو، چونکە دانایی لە یاقووت باشترە، هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای. «من داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم، زانیاری و سەلیقەم هەیە. ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت، من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە، لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە فێڵە. ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن، تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە. بە منەوە پاشاکان پاشایەتی دەکەن و فەرمانڕەوایان بە ڕاستودروستی یاسا دەردەکەن. بە منەوە میرەکان میرایەتی دەکەن، بەگەکان و هەموو ئەوانەی بە ڕاستودروستی دادوەری دەکەن. من ئەوانەم خۆشدەوێت کە منیان خۆشدەوێ، ئەوانەش کە بە پەرۆشەوە بەدوامدا دەگەڕێن، دەمدۆزنەوە. دەوڵەمەندی و ڕێزداری لەلای منە، ڕاستودروستی و ئەو سامانەی کە دەمێنێتەوە. بەرهەمی من لە زێڕ باشترە، لە زێڕی بێگەردیش، دەغڵیشم لە زیوی پوختەکراو باشترە. بە ڕێچکەی ڕاستودروستیدا دەڕۆم، لەسەر ڕێبازی دادپەروەری، تاکو سامان بکەمە میرات بۆ ئەوانەی منیان خۆشدەوێت و ئەمبارەکانیان پڕ بکەم. «یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد، هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی. لە ئەزەلەوە من دامەزراوم، لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی. هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم، هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون. پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن، پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم، هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو، نە سەرەتای خۆڵی زەوی. کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم، کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا، کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت و سەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند، کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشا بۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن، کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت. لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم، ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم، هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم، لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم، لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم.
پەندەکانی سلێمان 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 1:8-31
5 Days
It’s common to struggle as a dad. We feel the pressure, awkward silences, and constant comparison. At UNCOMMEN we believe God designed men to win as leaders, husbands, and dads. In just a few minutes each day, we’ll stretch those dad muscles and help you invest in one of the greatest callings a man can have: being a dad.
In this world of craziness and confusion where is the voice of reason and wisdom? There is something deep down inside each of us that begs the answer to this question. We are all wanting wisdom and reason to navigate the deeper truths of a life well-lived.
God’s Word teaches wisdom as the number one thing to pursue in life - not human wisdom, but the wisdom that comes from God. So how do you get God’s wisdom? Join Brian Houston as he takes a deep dive to examine the biblical foundations and context of wisdom, as well as the practical applications and the rewards that await the one who makes godly wisdom their top priority.
Jesus quoted the Psalms more than any other book in the Old Testament. It has been the church's hymn book for centuries. Dive deeper into the riches of the Psalms and discover how they help us live more fully and walk with God more honestly as we wrestle with anger and sadness, enemies and justice, life and death.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان