لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 7:103-13

زەبوورەکان 7:103-13 KSS

ڕێگای خۆی بە موسا ناساند، کردارەکانی بە نەوەکانی ئیسرائیل: یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە. تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە، تووڕەیی هەتاهەتایە نییە. بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە. وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن. وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە، یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە. وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن،

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە زەبوورەکان 7:103-13