یەزدان هێز و گۆرانی منە، یەزدان بووەتە ڕزگاریی من. دەنگی هەلهەلە و ڕزگاری دێت لە خێوەتی ڕاستودروستان: «دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات، دەستی ڕاستی یەزدان بەرز بووەتەوە، دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات.» من نامرم، بەڵکو دەژیم و باسی کردارەکانی یەزدان دەکەم. یەزدان بە توندی تەمبێی کردم، بەڵام نەیدامە دەست مەرگ. دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە، پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم. ئەم دەرگایە هی یەزدانە، ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە. ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی، بۆم بووی بە ڕزگاری. ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە بوو بە گرنگترین بەردی بناغە. ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە. ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان دروستی کردووە، با تێیدا شاد و دڵخۆش بین.
زەبوورەکان 118 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 118
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 14:118-24
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان