گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟ بە پاراستنی وشەکانت. بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم، مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم. وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە، تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم. ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ! فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. بە لێوەکانی خۆم، باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم. بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم، وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە. لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە، چاو دەبڕمە ڕێگاکانت. بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم، وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت.
زەبوورەکان 119 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 119
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 9:119-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان