لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:136-13

زەبوورەکان 1:136-13 KSS

ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ستایشی خودای خودایان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی دا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.