تۆ ناخی منت دروستکردووە، لەناو سکی دایکم منت چنیوە. ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم، کارەکانت سەرسوڕهێنەرن، لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم. ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو، کاتێک لە پەنهانی دروستکرام، لەناو سکی زەوی نەخشێنرام. هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن. ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە! کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە! ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن. کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم.
زەبوورەکان 139 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 139
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 13:139-18
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان