زەبوورەکان 3:142-6
زەبوورەکان 3:142-6 KSS
لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم، تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی. لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆم، خەڵک تەڵەیان بۆم ناوەتەوە. ئاوڕ بەلای ڕاستدا بدەوە و ببینە، کوا ناسیاوی من؟ پەناگا بۆ من قڕبووە، کوا پرسیارکەر لە ئەحواڵی من؟ ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، گوتم: «تۆ پەناگای منی، لە خاکی زیندووان تۆ بەشی منی.» بە وردی گوێ لە لاوانەوەم بگرە، چونکە زۆر زەلیلم، لە دەست ڕاونەرانم دەربازم بکە، چونکە لە من بەهێزترن.





