ئەو خودای خۆشەویستم و قەڵامە، پەناگا و دەربازکەرە بۆم، قەڵغانمە و پشتم بەو بەستووە، ئەوەی گەلەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفم. ئەی یەزدان، مرۆڤ چییە هەتا گرنگی پێبدەیت؟ کوڕی مرۆڤ چییە هەتا تۆ بیری لێ بکەیتەوە؟ مرۆڤ لە هەناسەیەک دەچێت، ڕۆژگاریشی وەک سێبەرێکی تێپەڕیوە. ئەی یەزدان، ئاسمانەکەت لێکبکەوە و وەرە خوارەوە، دەست بدە چیاکان و دووکەڵ دەکەن. چەخماخە بدە و دوژمنەکانم پەرت بکە، تیرت تێگرە و بیانبەزێنە. لە بەرزاییەوە دەستت درێژ بکە، فریام بکەوە و دەربازم بکە، لە ئاوی زۆر و لە دەستی بێگانە، ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیان ساختەیە.
زەبوورەکان 144 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 144
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 2:144-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان