زەبوورەکان 4:23-6
زەبوورەکان 4:23-6 KSS
ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم، لە هیچ خراپەیەک ناترسم، لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای، گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن. سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم، زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم، جامەکەم لێوانلێو دەکەیت. بێگومان بە درێژایی ژیانم چاکە و خۆشەویستی نەگۆڕ بەدوام دەکەون، بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی یەزدان دەژیم.





